ژماره‌ 15
  ژمارە:  15

مۆدێرنیزم
کتێبی ژمارە (پانزە) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە

بێگومان هەوڵی زۆر دراوە بۆ دیاریکردنی بنچینەکانی مۆدێرنیتی یان بە شێوەیەک لە شێوەکان بۆ دەستنیشانکردنی سەرەتاکانی. هەندێک کەس دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی دۆزینەوە و گەڕان بۆ جیهانی نوێ، کە لە سەدەی پانزەدا دەستی پێکرد. هەندێکی دیکە دەیگەڕێننەوە بۆ شۆڕشی زانستیی هارڤی، گالیلۆ، نیوتن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانی دیکە دەیگەڕێننەوە بۆ تازەگەرییە فەلسەفییەکانی دیکارت و هۆبز و سپینۆزا، کاتێک گەشتی خۆیان بۆ بناغە عەقڵانییە نوێیەکان دەستپێکرد. هاوکات مۆدێرنیتی پەیوەندیی هەبووە بە کۆتایی جەنگە ئایینییە وێرانکەرەکانەوە، کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ئەوروپایان کاول کردبوو، دواتر سەرەتاکانی چەمکەکانی وەک مۆدێرنیتە و سیکۆلاریزمیان بەدوادا هات. ناشبێت شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکانی هەردوو سەدەی حەڤدە و هەژدەمان بیربچێت.
ئەم کتێبە چەندین بابەتی بایەخدار لەخۆدەگرێت سەبارەت بە مانا و فەلسەفە و مێژووی مۆدێرنیزم، لەوانە: (مۆدێرنیتی وەک پڕۆژەیەکی هاودژ، مۆدێرنیتی لەژێر پرسیاردا، مۆدێرنیزم و سەرمایەداری، مۆدێرنیتە و بزاوتە کۆمەڵایەتییەکان، کاریگەریی ڕۆشنگەری لەسەر مۆدێرنە، مۆدێرنیزم یان بەربەریزم).
ژماره‌:  15

ناونیشان

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029