خواپەرستی و دەمارگیری
نەسڕ حامد ئەبوزێد
وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد
ئەبوزێد مرۆڤێک بوو بە چەکی عەقڵ و لۆژیک و بیرکردنەوە ڕووبەڕووی فەندەمێنتاڵیزم و دواکەوتوویی و نەفامی دەبووەوە. هەمیشە خەونی دەبینی، خەون بە دونیایەکی جوانتر و ئارامتر و دادپەروەرانەترەوە. ژیانی بە گشتی ڕستێک ڕیسک و سەرکێشی بوو، لەپێناو عەقڵ و ڕۆشنگەری و تۆلێرانس و کرانەوەدا.
لە دووتوێی گفتوگۆکانی ئەم کتێبەدا، باس لە زۆر پرسی گرنگی تایبەتی و گشتی دەکات، بەڵام ڕەنگە هەرە گرنگترینیان بریتی بن لە پرسەکانی: (خواپەرستی و دەمارگیری، تیرۆر و تەکفیر، ئیسلام و ئیسلامی سیاسی، زانکۆ و کۆمەڵگەی مەدەنی، ئایین و عەلمانیەت، قورئان و نێولێکدانەوە، تاراوگە و نیشتیمان). بێگومان کاتێکیش ئەم باسانە لە لایەن کەسێکی وەک ئەبوزێدەوە باس دەکرێت پێویستە بە وردی بیانخوێنینەوە.