ئیسلام و ڕۆشنگەری
هاشم ساڵح
وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد
گومان لەوەدا نییە نووسەری سووری (هاشم ساڵح) یەکێکە لە دیارترین ئەو بیرمەندانەی لە جیهانی عەرەبی و ناوچەکەدا نووسین و لێکۆڵینەوەی گەلێک بەنرخی دەربارەی ئیسلام و ڕۆشنگەری ئەنجامداوە. ئەم کتێبەش کە ڕێک هەمان ئەو ناونیشانەی لە خۆیدا کۆکردۆتەوە و لەسەر هەردوو بابەتەکە بە تێروتەسەلی دەدوێت. کتێبەکە چەندین بابەتی لەخۆگرتووە، لەوانە: (قەیرانی هۆشیاری ئیسلامی، چەند قسە و باسێک دەربارەی هەلومەرجی ئێستا، فەندەمێنتاڵیزم و ئیسلامی مۆدێرن، دەروونشێکاری بۆ کەلەپوور، بەرەو ئیسلامێکی ڕۆشنگەر و مۆدێرن و پێشکەوتوو، ئێمە و هزری ئەوروپی، ئیسلام و ڕۆشنگەری، کولتووری ئیسلامی لە بەرامبەر کولتووری خۆرئاوادا، ڕۆڵی فەلسەفە لە فۆڕمولەکردنی پڕۆژەی شارستانێتی ئیسلامیدا، پەیوەندیی نێوان فەلسەفە و زانستە مرۆییەکان، کورتەباسێکی مێژوویی دەربارەی چەمکی میتافیزیک، مارتن هایدیگەر و تێکوپێکدانی مێژووی ئەنتۆلۆژیای تەقلیدی، کورتە باسێک دەربارەی چەمکی جیاوازیی ئەنتۆلۆژی، فەلسەفەی عەرەبی بیانی، هزری میتافیزیک لە فەزای عەرەبی ئیسلامیدا).