ژمارە: ڕیفۆرمی ئیسلام
ڕیفۆرمی ئیسلام
عەفیف ئەلئەخزەر
وەرگێڕانی: کارزان غەفوور
ئەم کتێبە، کارێکی گرنگی پڕۆژەی بەراوردکاریی دینیی نوسەری کۆچکردووی تونسی "عەفیف ئەلئەخزەر"ە، تێیدا نەخشەڕێیەک دادەنێت بۆ توێژینەوە و تێگەیشتن لە ڕەمزەکانی ئیسلام، لە ڕێگەی زانستەکانی دینناسی لە وێنەی "کۆمەڵناسی دینی، ئەنترۆپۆلۆژیای دینی، دەرونناسی، ئارکیۆلۆژیا، و فەلسەفە و بەرواردکاریی دینەکان .."، لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت، لە دینداریی ناماقووڵی دینییەوە بگوازێتەوە بەرەو دینداریی ماقووڵ و ئەقڵمەندانە، دیندارییەک کە ناکۆک نەبێت لەگەڵ پێدراو و فاکتە زانستییەکاندا، و لە هەر شوێنێکدا، زانست قسەی کرد، دین بکشێتەوە.
ئەم کتێبە وەک پێشەکییەک وایە بۆ هەتەرترین کاری ڕەخنەیی عەفیف دەربارەی کەسێتیی پێغەمبەری ئیسلام و قورئان، کە کتێبی "لە محەمەدی ئیمانەوە بۆ محەمەدی مێژوو"ە و لەلایەن دەزگای ئایدیاوە بەم نزیکانە بڵاو دەبێتەوە.
|
هیچ داتایهک بهردهست نیه . |