ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
(ی ن ك) وه‌كو دیموكراسیترین هێزی كوردستان ئه‌م جاره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بڕیاریداوه له‌سه‌ر پێنچ پره‌نسیپی سه‌ره‌كی كاربكات :
یه‌كه‌م _ دابه‌زینی به لیستی جیا :
به له‌به‌رچاو گرتنی داواكاری كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی و دۆست و دڵسۆزانی كه داوایانده‌كرد به لیستی جیا (ی ن ك) به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات ، ڕێزی له داواكه‌یان گرت و به جیا دابــــــــه‌زی.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و داواكارییه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌و قسانه بوو كه هه‌ندێك لایــــــه‌ن و كه‌س ده‌یانكرد دژی (ی ن ك) و ببوه هۆی برینداركردنی هه‌ستی كادره‌كانی و جیا له‌وه‌ش یه‌كێتی چونكه بڕوا و ئیراده‌ی به خۆی و خه‌بات و ڕابردوو و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، بێ منه‌ت خۆی له‌و خه‌ڵكانه نیشاندا و به پشت و په‌ناو ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی هاته مه‌یـــــــــدان و ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه داوا ده‌كات له ئێوه‌ی خه‌ڵـــــكی كوردستان ده‌نگ به (لیسته جیاكه‌ی) بده‌ن و بیانووی ئه‌وانه‌ش ببڕن كه ده‌یانووت یه‌كێتی هاوپه‌یمانی به‌ستووه .
دووه‌م _ دژی ساخته‌كاریه :
پڕه‌نسیپی گرنگی (ی ن ك) له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه دیاره پێشتریش ته‌نانه‌ت ڕه‌قیبه‌كانیشی ئه‌وه‌یان ووتوه و سه‌لماندووه.
به‌لاَم بڕیاریداوه دژی هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك بێ كه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه له ڕابـــردوو و ئێستا و داهاتووش دژی ئه‌و كاره‌یه و دژی ئه‌وانه‌شه كه په‌نا بۆ ئه‌و كاره ده‌بـــــــــه‌ن و ڕێگریان لێده‌كات .
ڕاسته ئه‌مه ئه‌ركی (ی ن ك)ه وه‌كو هێزێكی دیموكراسیخواز و پێشه‌نگ به‌لاَم ئه‌ركی دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیشیه‌تی كه له‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی دڵنیا بكه‌ن ، ڕێز له‌و هه‌نگاوه بگرن و ده‌نگیش بده‌ن ببه هێزێكی وا كه ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كـــــــــه به بێ ساخته‌كاری به پاك و نه‌زیهی به‌ڕێوه‌بچێت.
سێیه‌م _ چاوی هه‌مووتان ماچ ده‌كات :
(ی ن ك) چاوی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌م هه‌ڤالاَنه ماچ ده‌كات كه ڕۆژێك یان مانگێك یان ساڵێك ته‌مه‌نی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بردۆته سه‌رو خزمه‌تی ئه‌م حزبه‌یان كردووه و قوربانییان بۆ داوه، جا له‌ژێر هه‌رناوێك، گله‌یی و گازانده‌یـــــــــان هه‌یه ، دڵیان زیزبوه و نیــــگه‌رانبوون یان تۆراون و دانیشتون یان دوركه‌وتونه‌ته‌وه.
(ی ن ك) ده‌ستی یه‌ك به یه‌كیان به‌گه‌رمی ده‌گوشێت و گله‌ییه‌كانیان قبوڵ ده‌كات و ئاماده‌شـــه ڕێز له یه‌ك به‌یه‌كیان بگرێت ، بێگومان به ده‌نگدانیشتان خزمه‌تی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌بات و ماندووبون و قوربانی و شۆڕشتان.
چواره‌م _ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ڕوو له هه‌ڵكشانه :
ئاماره‌كان ده‌ڵێن ، كێرڤی به‌رزبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان چۆته پێشه‌وه و ته‌نها له شارێكی وه‌كو سلێمانی (7% __ 10%) زیادیكردووه ، له شارێـــــــكی وه‌كو هه‌ولێریش ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان نزیكه‌ی (80.000) ده‌نگ زیادیكردووه .
رٍِه‌نگه باشترین به‌ڵگــــــــه‌ش بۆ ئه‌م كێرڤه هه‌ڵكشاوه چه‌ند خاڵێكی ساده بێت كـــه هـــــه‌موو كه‌س ده‌یزانێت و به‌تایبه‌تی دڵسۆزانی یه‌كێتی .
_سۆز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستان و ولاَتانی ناوچه‌كه بۆ باری ناته‌ندروستی هه‌ڤــــاڵ مام جه‌لال.
_یادی 1/6/2013 و خرۆشانی جه‌ماوه‌ر له هه‌موو كوردستان.
_ سێیه‌م به‌ڵگه‌ش جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ری شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانه كه شه‌وان لــــــه شه‌قام و كوچه و كۆلاَن و ناو ماڵه‌كان ده‌یبینین، له‌پاڵ ڕۆڵی گرنگی میدیا و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی (ی ن ك) كه ئینشكاساتی ئه‌و خرۆشه جه‌ماوه‌رییه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانه كه‌وا بوه‌ته دوالیزمی ئاینده‌ی نزیكی زه‌ماوه‌ندی سه‌ركه‌وتن .
پێنجه‌م _ یه‌كێتی و دیموكراسی پێكه‌وه‌ن :
ساده‌ترین و گرنگترین پره‌نسیپی ئه‌و دیارده‌یه كه هه‌موو كه‌س له زاخۆ بۆ خانه‌قین و له ناوچه‌كه‌ش وه به‌تایبه‌تی گه‌نجان و كادیــــــــران و هاولاَتیانی كوردستان ده‌یزانێت ئه‌وه‌یـــــه
له كوێ یه‌كێتی گه‌شه بكات ، دیموكراسی گه‌شه ده‌كات، له كوێش یه‌كێتی پاشه‌كشه بكات هێزه كۆنزه‌رڤاتیڤ و ئیرتیجاعی و كۆنه په‌رسته‌كان گه‌شه ده‌كان .
له كوێ یه‌كێتی ده‌نگی زۆرتر و زیاتر بێت علمانی و ئازادی و ئازادیه شه‌خسییه‌كان و ئـــــازادی میدیا و چاپه‌مه‌نی و ئه‌زمونی دیموكراسی و كوردایه‌تی و خیتابی هاوچه‌رخی كوردایه‌تی گـــــه‌شه ده‌كات .