هێشتا ته‌مومژی قه‌یرانه‌كه‌ی تاریق هاشمی سێبه‌ری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی عێراق و كوردستان جێماوه دوایین بڕیاری دادگاشی هێنده‌ی تر كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد.
ئه‌وكاته‌ی هه‌رێمی كوردستان داڵده‌ی یه‌كێك له سه‌ركرده سوننییه‌كانی عێراقی دا‌و شیعه‌كان و به‌تایبه‌ت مالیكی نیگه‌ران كرد‌و ئێران زیاد له جارێك نوێنه‌ری خۆی نارده هه‌رێم، كه خۆی له‌م ململانێی سیاسی لابدات و ده‌ركه‌وت بۆچوونه‌كانی ئێران له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ململانێكه به ته‌نها ململانێی شیعه‌و سوننه نییه، به‌ڵكو ناوچه‌یی تره، واته ئێران و توركیا‌و ولاَتانی كه‌نداویش به‌شدارن، سه‌ره‌نجام بۆچوونه‌كانی ئێران و مالیكی راست ده‌رچوون و هاشمی تا ئه‌م ساته‌ش نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه عێراق، دواجار توركیا ماف و داڵده‌ی په‌نابه‌ری پێداو كوردیش له قه‌یرانه‌كه‌دا قازانجی نه‌كرد.
ره‌نگه ئه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌و قه‌یرانه قوڵ و ته‌مومژاوییه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد بێت كه پێناچێت به‌گشت هه‌وڵه‌كانیشه‌وه به‌مزووانه چاره‌سه‌ر بێت، چونكه كێشه‌كان گه‌یشته راده‌یه‌ك كه باس له كۆتاییهاتن به ده‌سه‌لاَتی مالیكی ده‌كراو سه‌ره‌نجام نه‌ك نه‌توانرا ده‌سه‌لاَته‌كانی لێبسێندرێته‌وه، به‌ڵكو نه‌توانرا بانگ بكرێت بۆ په‌رله‌مانیش، بۆیه دواتر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه‌و ناردنی سوپا بۆ سنوره‌كانی سوریا‌و هه‌رێمی خسته جوڵه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی له به‌غداد داخست و دروستكردنی هێزی به‌ناو دیجله ره‌نگه له داهاتوودا رێوشوێنی یاسایی، سیاسی و گێچه‌ڵی تریش بگرێته‌به‌ر، تارمایی ئه‌م سیاسه‌ته‌و ململانێی عێراق گه‌یشته ناو یه‌ك به‌یه‌كی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی رابردوودا گۆڕان دووجار له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی كرد‌و ره‌وته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی نه‌بوون.
هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌و بۆچوونانه په‌یوه‌سته به دوو خاڵه‌وه، یه‌كه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، دووه‌میش په‌یوه‌سته به بلۆكی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو چوونه پاڵ پارتی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی و سه‌رئه‌نجام گۆڕان ویستی بڵێت "هه‌ركات كه دوایین قسه بكرێت له باره‌ی ده‌سه‌لاَت و حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، گۆڕان ده‌یكات، ئه‌وه‌ش حاڵی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامیه كه نه‌ك ناتوانن بۆچوونێكی نزیكیان هه‌بێت، به‌ڵكو ملدان بۆ پاڵپشتی هه‌ولێر كارێكی شیاو نییه"، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌نجام وه‌لاَم و وه‌لاَمكاری زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌لاَم كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هێشتا خۆیان ساغ نه‌كردووه‌ته‌وه ئایا به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كه‌یانن، كه گۆڕانه، یان له‌گه‌ڵ هه‌ولێرن، یان وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، به‌لاَم بێگومان به‌م هه‌ڵوێسته جیاوازانه‌ی گۆڕان ویستی بڵێَت كه ته‌نها ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات.
له ڕابردووش‌دا دانیشتنه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی هه‌نگاوێكی باش بوو به‌و مانایه‌ی ده‌ركه‌وت یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی ئه‌ساسی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌دا ده‌توانێت هێنده كاریگه‌ر بێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هێرش و راگه‌یاندنه‌ی گۆڕان، به‌لاَم ئاماده‌گی دیالۆگی تێدا بێت و گۆڕانیش وا ببینێت كه هێزێكه له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا رۆڵی هه‌یه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر حسابی پارتی و هیچ لایه‌ك بێت، وه‌كو چۆن نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكیش به گۆڕانیشه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی یان گۆڕان و ئیسلامییه‌كان به هه‌ڕه‌شه نازاندرێَت بۆ سه‌ر یه‌كێتی، به‌ڵكو حكمه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌یه‌وێت و ده‌توانێت و پێی خۆشه، هه‌میشه یه‌كێتی دیالۆگ و مرونه‌ت و گه‌وره‌یی بنوێنێت، له هه‌موو هێزه‌كانی تر زیاتر قوربانی بدات و ببێته قوربانی، شۆڕشی زیاتر بكات و خه‌ڵكی تریش به‌شدار بێت، ره‌خنه‌شی لێبگیرێت و قسه‌شی پێبوترێت و ته‌نانه‌ت با به هێزی دووه‌م یان سێیه‌م و.... ناوی ببرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێتی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و ئه‌زموون و هه‌رێمه‌كه‌وه‌یه، كه ئه‌مه‌ش ژماره ئه‌ساسی و گرنگه‌كه‌یه، به‌لاَم ئه‌م بۆچوونه نابێت وا لێكبدرێته‌وه، یان نه‌زانرێت كه یه‌كێتی و مام جه‌لال هه‌میشه وه‌كو ژماره‌ی یه‌كه‌م قسه ده‌كه‌ن له رووداوه‌كاندا، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ست نییه به رێژه‌ی كورسی و ده‌نگ ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی لۆژیكی و نه‌ته‌وه‌یی دروسته‌وه، به‌ڵگه‌ش رووداوه‌كانی رابردوی عێراق – هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یه.
با نموونه‌یه‌كی ساده بهێنینه‌وه، بۆچی متمانه له مالیكی وه‌رنه‌گیرایه‌وه‌و نه‌توانرا؟ بۆچی تائێستا له دوای سه‌فه‌ره‌كه‌ی مام، هێزه عێراقییه‌كان، عه‌ره‌ب و كورد‌و شیعه‌و سوننه نه‌یانتوانی یه‌ك هه‌نگاو پڕۆسه‌كه به‌رنه پێشه‌وه كه له شوێن خۆی چه‌قیوه؟، بۆچی نه‌یانتوانی بۆ یه‌ك جاریش بێت وه‌كو جارانی پێشوو له ماڵێك، نه‌خێر له شوێنێك كۆببنه‌وه، نه‌ك بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵكو بۆ نان خواردنێكیش؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕوونه، چونكه كه‌سیان ئاماده‌نه‌بوون یان كه‌سیان هێنده متمانه‌یان لا دروست نه‌بووه‌و نه‌توانرا بێ مام متمانه‌و سیقه له نێوان خۆیان په‌یدا بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینین گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و كوردستان، پارتی و گۆڕان لایه‌نی تریش ئه‌وه باش ده‌زانن، كه مام جه‌لال چ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌وه‌ی هیچ كات پێش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان، كورد به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌خستووه‌ته پێش، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكی و گرفته‌ی كه له نێوانیاندا هه‌یه، به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه قسه له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیژی ده‌كرێت گوایه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه بان نامێنێت، ئه‌گه‌رچی راستییه‌كه‌ی ئه‌وه نییه، به‌ڵكو هه‌ردوولا له فكری ئه‌وه‌دان (گونجاندن) بكرێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی پێداچوونه‌وه، چونكه ڕووداوه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ی به‌سه‌رداهاتووه كه یه‌كێتی و پارتیش هه‌ستی پێده‌كه‌ن.
(پ د ك)یش ئه‌وه ده‌زانێت كه پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتنی ستراتیژی شین نییه بۆ كورسی به‌شی زیاتری یه‌كێتی له كورسی و ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێت حه‌قی خۆیه‌تی، چۆن ئه‌مه بۆ پارتیش به ڕه‌وا ده‌زانێت، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه دروستكردنی ستراتیژێكی نوێ و حكومه‌تێكی نوێ و فراوانه بۆ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
چ یه‌كێتی ئه‌وه ده‌زانێت كه به ته‌نهاو به ئاره‌زوو ویستی ئه‌و ناتوانێت هه‌موو ره‌وتی ڕووداوه‌كان به یه‌ك ئاڕاسته‌دا بڕوات، چ پارتیش ئه‌وه باش ده‌زانێت كه بێ یه‌كێتی ناتوانێت به یه‌ك ئاڕاسته كار بكات، واتا ده‌كرێَت ئه‌م دوو هێزه، بێگومان به هاوكاری له‌گه‌ڵ گۆڕان (ئه‌گه‌ر بیكات) پڕۆژه‌كانی كوردستان به یه‌ك ئاڕاسته‌دا به‌رن.
وه‌كو وتمان یه‌كێتی و پارتی شه‌ریكن و كه‌واته ده‌بێت بۆ هه‌موو شتێك شه‌ریك بن، نیه‌ت و ئه‌جێندای ڕوونتریان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌موو هاوكێشه‌كاندا سێ خاڵی گرنگ له‌به‌رچاو بگرن كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر داهاتووی یه‌كێتی و پارتی و كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:-
یه‌كه‌م: وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌موویان هه‌رێمی كوردستان نه‌ك به دۆست نازانن، به‌ڵكو به مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌شی ده‌زانن له‌سه‌ر خۆیان، بۆیه هه‌رچیان بۆ بكرێت ده‌یكه‌ن و ئه‌وه‌ش كه نایكه‌ن بۆیان ناكرێت، ئه‌وه‌ش كه به باشی ده‌یكه‌ن ناچارییه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه هه‌موو سێوه‌كان بخرێته یه‌ك سه‌به‌ته‌وه جا یه‌كێتی یان پارتی بیكات كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و نابێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یانه به شێوه‌یه‌ك بێت، بۆ دژایه‌تی یه‌كتر یان كورد‌و یان ته‌نانه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك بێت، چونكه هاوسه‌نگی سیاسی تێكده‌دات ره‌نگه لایه‌كی تریش به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی تر به‌رێت.
دووه‌م: مه‌ترسییه‌ك كه ئێستا ڕوبه‌ڕووی جیهان و ناوچه‌كه‌و تایبه‌تی بۆ سه‌ر هێزه ئیسلامگه‌رایه یان بزووتنه‌وه‌ی فێنده‌میتاڵیست و ئیسلامی سیاسی و ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له سایه‌ی هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش زۆر نزیكه، بۆ دۆستایه‌تی ستراتیژی، كوردستان ده‌بێت سێ هێزی سه‌ره‌كی له‌به‌رچاو بگیرێت (یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان)، ئه‌گه‌ر گۆڕان بیه‌وێت له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم به‌شدار بێت، ئه‌گه‌ر كردی، ده‌بێت یه‌كێتی و پارتیش ئه‌م كاره بكه‌ن، چونكه هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له ئیسلامگه‌راكان به زه‌ره‌ری پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی سیاسی كۆتایی دێت.
سێیه‌م: یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ر حاڵ‌دا دروسته كه تاكتیكیانه سیاسه‌ت بكه‌ن له خزمه‌تی ستراتیژی كوردستاندا، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت دۆستایه‌تی و هاوكاری و هاوپه‌یمانی هێزه كوردستانییه‌كانی هه‌رسێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستان بكرێت (باكوور، رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات)، به‌ومانایه‌ی ده‌بێت حكومه‌ت و یه‌كێتی و پارتی له سوریا هاوكاری هێزه كوردییه‌كان بكه‌ن، له باكوور هاوكاری په‌كه‌كه بكه‌ن، له ڕۆژهه‌ڵات هاوكاری هێزه كوردییه‌كان بكرێت.
ئه‌م سێ خاڵه ده‌توانێت هێڵی ستراتیژی كوردستان باشتر دیاری بكات و داهاتووی كوردستانیش رۆشنتر‌و گه‌شتر بكات.
هه‌موو ئاماژه‌كان له باره‌ی كورد‌و داهاتووی كوردستانه‌وه باش ده‌بینرێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ پار یان ده‌یه‌ی پێشووش له باشوور، بارودۆخی كورد له مێژووی سه‌د ساڵی رابردوودا بێوێنه‌یه، سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌و گله‌یی و گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له كاری حكومه‌ت....
ره‌نگه هێزی سیاسی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی هه‌بێت و بیبێت له داهاتووشدا بۆ سه‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستان.
هه‌ر ئێستا له كوردستانی رۆژئاوا، حكومه‌تی هه‌رێم كامپی بۆ كردوونه‌ته‌وه‌و هه‌ردوولا یه‌كێتی و پارتی یارمه‌تی هێزه ره‌سه‌ن و ئۆپۆزسیۆنه كوردستانی ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت مه‌شق و راهێنان و هاوكاری ماددی و سه‌ربازی و لۆجستی و... پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
جیا له‌وه‌ش رۆڵی PYD له به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوریا زۆر زیاتره، ئه‌گه‌رچی PYDبه نزیك له PKK ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام گرنگ داواجار رۆڵه‌كه هێزێكی كوردی ده‌یگێڕێت.
له كوردستانی خۆرئاوا كورد‌و هێزه‌كانی یه‌كێكن له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه باشترین چانسیان هه‌یه، هاوشێوه‌ی چانسی كورده‌كانی باشوور له‌گه‌ڵ عێراق له ڕابردوودا، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ دروست نه‌كه‌ن.
له كوردستانی باكوور، بارودۆخی له‌باری كورد به جۆرێك چووه‌ته پێش خه‌ریكه ده‌گاته سه‌ر رێڕه‌وی واقیعی خۆی، ده‌گمه‌نه كه PKK بتوانێت چل رۆژ ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی له شه‌مدینان كۆنترۆڵ بكات و سیاسه‌تی (لێبده، راكه، بگۆڕێ،.......به‌رگری بكه) بگۆڕێت.
سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی (36) كورسی بۆ BDP له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌گاته نزیكه‌ی سێ ملیۆن ده‌نگ و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی (2014)یشدا ره‌نگه ئه‌م كورسییانه بگاته (70) كورسی.
واته له باكوور هه‌ر له خه‌بات و ره‌ئی و NGO هه‌نگاوی باشی ناوه هه‌م له خه‌باتی چه‌كداری شاخیش زۆر چووه‌ته پێش و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی AKP یان ناچار كردووه دان به هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی بنێن و تووشی ئیحراجی بكات، به‌رامبه‌ر CHP، MHP كه‌سێكی وه‌كو كه‌مال ئۆغلچدار ئۆغلۆ بڵێت "ئه‌ردۆگان له خۆی پرسیوه بۆچی ناوچه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌ستی سوپادا نه‌ماوه كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ردا ناشكێت" ره‌نگه له داهاتووی كوردستانی باكوور چانسی باشتری هه‌بێت، چونكه مێژووی گه‌لێكی چه‌وساوه‌و زوڵملێكراو له سایه‌ی توركیادا كه ئێستاش سه‌رده‌می به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لانه.
كوردستانی خۆرهه‌لاَت له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌كانی ئێران و سه‌پاندنی سزاكان پێده‌چێت قۆناغێكی نوێ به‌خۆیه‌وه ببینێت به تایبه‌ت كه ڕووخانی رژێمی سوریا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئێران و كوردستانی خۆرهه‌لاَتیش هه‌یه، بۆیه هه‌موو ئاماژه‌كان باس له چانسی باشتری كورد ده‌كه‌ن له داهاتوودا.