(1)
* یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان جارێك به مام جه‌لال ده‌ڵێ
"هه‌میشه دوعات بۆ ده‌كه‌م ساغ و سه‌لامه‌ت و ته‌مه‌ن درێژ بیت، چونكه به پشت و په‌نای خۆمانت ده‌زانین"
ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، ده‌ركه‌وتنی ئه‌هه‌میه‌ت و چه‌مك و ماناكانی دیموكراسی بۆ ناسینه‌وه‌ی حزب و كاره‌كانی به ته‌نها له‌كاتی پرۆسه‌كانی دیموكراسیدا ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر وه‌ختی ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌كانیشدا ده‌تواندرێت هێزه لیبراڵ و دیموكراته‌كان بناسینه‌وه.
ده‌توانین له حاڵه‌تی ئاسایی به پێوه‌ره‌كانی نه‌رم و نیانی، لیبراڵیه‌ت، كرانه‌وه، دیالۆگ، ماف و ئه‌رك، مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژ، هێزه دیموكراته‌كان به رۆشنی ده‌ستنیشان بكه‌ین و بیناسینه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌توانین له‌كاتی ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌كانیشدا ، دڵڕه‌قی و بێبه‌زه‌یی و ونكردنی زمانی دیالۆگ، پێشێلكردنی مافه‌كانی ئه‌ودی هه‌ست پێبكه‌ین.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، وه‌كو هێزێكی لیبرال توانیویه‌تی ئه‌و جۆره بێت كه هه‌میشه دیالۆگ و به‌رقه‌راربوونی دیموكراسی ده‌كاته ئه‌جێندای سه‌ره‌كی كاره‌كانی، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئێستا‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ واقیعی ئێستای سیاسی كوردستان، به‌ڵكو یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی كه له جه‌وهه‌ریدا شتێك هه‌یه به‌ناوی قبوڵكردنی ئه‌وی دی، دابه‌شكردنی ماف و ئه‌رك، باوه‌ڕبوون به چه‌مكه‌كانی ئازادی و دیموكراسی و پلۆرالیزم.
بێگومان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش وه‌كو حزبی كوردی، هه‌ڵگری چه‌ند ئیشكالیه‌ت و گرفت و كه‌م و كوڕیشه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه بۆ حزب و مۆدێلی حزبی كوردی، به‌ته‌نها ئه‌وه به‌س نییه كه خۆی ناوبنێت دیموكرات، سۆسیالیست، ناسیۆنالیست، سۆسیال دیموكرات، ته‌نانه‌ت ئیسلامی سیاسیش، چونكه ئه‌وه دیوه روكه‌ش و دیكۆریه‌كه‌ی هه‌موو حزبێكی دونیایه، له‌مپه‌ڕی لیبراڵ و دیموكراسی، تا ئه‌وپه‌ڕی شمولی و دیكتاتۆری.
به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕی به چه‌مك و ماناكانی ناو مانیفێستی گشتی هه‌بێت، كه ئێستا دیارترین و جه‌وهه‌رترین چه‌مك و خاڵی گرنگی كاری حزبی، مۆدێلی پێشكه‌وتوو، ره‌فاهیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و مۆدێلی حزبی ، باشترین سیستمی سیاسی جیهانن كه پێیانده‌وترێت (دیموكراسی، ئازادی، هه‌ڵبژاردن، مه‌ده‌نیه‌ت، ئازادی راگه‌یاندن و میدیا، مافی ئه‌وانی تر، هاوكاری و باوه‌ڕبوون به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌لاَت، سیستمی په‌رله‌مانی لیبرالیزم، عه‌داله‌ت، یه‌كسانی، كۆمه‌ڵگه‌ی خۆشگوزه‌ران).
بێگومان ئه‌م چه‌مكانه به‌شێكی زۆریان له‌ناو مانیفێستی یه‌كێتیدا جێگایان ده‌بێته‌وه‌و باوه‌ڕی پێیان هه‌یه‌و له خاڵه جه‌وهه‌ری و گرنگه‌كانی كاری سیاسی و حزبی و ته‌نانه‌ت بیروباوه‌ڕی به‌شێكی زۆر له سه‌ركردایه‌تی و كادر‌و ئه‌ندامه‌كانیه‌تی.
یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی كه ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه خۆ بێگومان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردایه، ئێستا ده‌یتوانی یه‌كێك بێت له پێشڕه‌وترین حزبه گه‌وره‌كانی دونیا، واته ده‌یتوانی مۆدێلێكی حزبی له خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا به‌رهه‌م بهێنێت، كه هاوتای پێشكه‌وتووترین حزبی لیبراڵ و سۆسیال دیموكراتی خۆرئاوا بێت، حزبی ژماره‌یه‌كی ناوچه‌كه بێت له‌ناو هاوكێشه سیاسیه‌كاندا.
به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م هێزه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گرنگ و پێویسته، تا ئه‌و راده‌یه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا پێویستی و باوه‌ڕ به چه‌مكه دیموكراسی و ئازادییه‌كان هه‌یه، باوه‌ڕی به حزبه مه‌ده‌نیی و لیبراڵ و عه‌لمانیه‌كان نییه، باوه‌ڕی به حزبێك بێت فره‌یی و جیاوازیه‌كانی قبوڵ بێت، یه‌كێتی نیشتمانیش پێویسته.
یه‌كێتی پێویسته، به‌و مانایه‌ی ده‌توانێت هه‌م داكۆكیكاری راسته‌قینه‌یی ئه‌و چه‌مكانه بێت، هه‌م ده‌توانێت كاربكات بۆ هێنانه‌دی و به‌رقه‌راركردنیان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا.
پێویسته به‌و مانایه‌ی كه هێزێكه قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕی ته‌واوی به‌و مافانه هه‌یه نه‌ك بۆخۆی بگره بۆ دژه‌كانیشی، بۆ هێزه مخالیفه‌كانیشی، به‌وانه‌شه‌وه كه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕو بۆچوونه‌كانی ناگونجێن.
گرنگه له كوردستاندا هێزێك هه‌بێت دیفاع له ماناكانی دیموكراسی بكات، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵگری ئه‌و چه‌مكانه‌یه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی تێدا ده‌بینێته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بونیاد ده‌نێت ده‌توانێت جێگه‌ی ستایش و رێز بێت.
باوه‌ڕبوون به‌و چه‌مكانه زۆر له‌وه گرنگتره كه ته‌نها له پێشنیار‌و ئامانج و میتۆدێكی حزبی دابێت، نه‌خێر مانیفێستی بوونی ئه‌م چه‌مكانه ئاماژه‌یه بۆ به‌رده‌وامی داكۆكیكردن لێیان نه‌ك تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌م حزبه له ده‌سه‌لاَت و حوكمدایه‌و بۆ مه‌رامی سیاسی مل بۆ ئه‌م چه‌مكانه ده‌دات، نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌م كاته‌ش له‌م حاڵه‌تانه پاشه‌كشه ده‌كات، یه‌قینم هه‌یه كه داكۆكی له‌م چه‌مكانه ده‌كات.
ئه‌مه‌ش چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی گرنگی له پشته‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سكرتێری حزبه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی دونیا ناسراون و به ره‌سمی ناسراون كه باوه‌ڕی ته‌واویان به‌م چه‌مكانه هه‌یه له خزمه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و مرۆڤایه‌تیدا، بۆیه هه‌میشه حساباتی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
حسابی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌كو حزبێكی خاوه‌ن ئیراده‌و داكۆكیكار له چه‌مكه‌كانی دیموكراسی و ئازادییه‌كان له مه‌ده‌نیه‌ت و ئازادی راگه‌یاندن و مافه‌كانی مرۆڤ و سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌مه بۆ هێزه خۆرئاواییه‌كان كه داینه‌مۆی ئه‌م چه‌مك و مۆدێله حزبیه‌ن له دونیادا، زۆر گرنگه چونكه ئه‌وان هه‌میشه ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی هێزه دیموكرات و لیبراڵ و مۆدێرنه‌كان كه قه‌ناعه‌تیان به ئازادی و دیموكراسی هه‌یه زیاد بكات و ئه‌وانه‌شی كه دژی ئه‌م چه‌مك و مه‌فاهیمانه‌ن و باوه‌ڕیان به سانسۆر‌و سیستمی تۆتالیتار‌و تاك حزبی و داپڵۆسین و سه‌ركوتی نه‌یاران و رێگرتن له ئازادی عه‌قیده‌و به‌یان هه‌یه كه‌مترو كه‌متر ببنه‌وه.
بۆیه دۆزینه‌وه‌ی هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی له‌ناو جه‌رگه‌ی عێراقێكی مۆزایك و ناهۆمۆجین و ئالوده به سه‌دان كێشه، دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ته‌عریفی باشترین حزب و به مۆدێلیزه‌كردنی.
دووه‌م: له ئاستی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستاندا به‌وه ناسراوه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی و ئۆرگانه‌كانی ناو رێكخراوه‌كه ئازادییه‌كی ته‌واویان وه‌رگرتووه، چ له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزب و رێكخراوه سیاسیه‌كانی ناوخۆ له‌وپه‌ڕی چه‌پ تا راست، له لیبراڵ تا فه‌نده‌مێنتال.
ئه‌مه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه كه مخالفی ئایدۆلۆژیای یه‌كێتی و ره‌نگه مۆدێلی حزبایه‌تی و شێوازی كاركردن و حوكمداریشی بن.
به‌لاَم به یه‌قینه‌وه له‌وه گه‌یشتوون، یان ئیعتیرافی واقعیان كردووه به‌وه‌ی كه یه‌كێتی حزبێكه ده‌توانرێت له یه‌ك كاتدا هه‌م دۆست و هه‌م مخالیفی بی، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی نه‌بیت، به‌لاَم شه‌ریكی بیت، ده‌كرێت به هاوپه‌یمانیشی نه‌زانی به‌لاَم دیالۆگی له‌گه‌ڵ بكه‌یت.
ئه‌م ئیعتیرافه گه‌رچی زۆرجار شه‌رمنانه‌یه یان با بڵێم ئازادانه‌و ئازایانه نییه و ناوترێت، جا له‌به‌ر ره‌هه‌نده فراوانه‌كانی ئه‌و نه‌وتنه، به‌لاَم بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م بیروباوه‌ڕو مانیفێست و مۆدێله حزبییه كه ره‌نگه هه‌ركام له‌و هێزانه وه‌كو هه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێتی لێی سودمه‌ند بێت.
پێویستی به‌وه‌یه ئیعتیرافه‌كان ئازایانه بێ تا بتوانرێت حزبه دیموكرات و لیبراڵه‌كان له نالیبراڵ و مۆدێرنه‌كان جیابكه‌ینه‌وه.
به‌لاَم هه‌ر ئه‌وه كه بۆخۆی ئینسانه‌كان حزبه‌كان، كه‌ناڵه‌كان، تاكه‌كان، بیانیه‌كان، په‌ناهه‌نده‌كان..هتد، له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاَتی ئه‌م حزبه‌دا هه‌ست به ئه‌مان و ئارامی و ئاسوده‌یی، پاراستن و رێزگرتن له كه‌رامه‌ت و مرۆڤبوون و مافه ئینسانی و سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئاینیی ده‌گیرێت، روونه كه جه‌ماوه‌ریبوونی ئه‌م مۆدێله و ئه‌م حزبه به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت.
روونه كه تاك له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئه‌مانه باش ده‌زانێت به‌لاَم بۆ نایڵێت؟
به‌لاَم بۆ ئه‌م حزبه كوردیه به‌م هه‌موو ئیمتیاز و ده‌ستكه‌وت و قه‌در زانینه‌ی لایه‌نگرانی، دۆسته‌كانی، نادۆسته‌كانیشی، به‌لاَم نه‌یتوانیوه له ئاست وه‌لاَمدانه‌وه‌دا به‌و خواست و بۆچوونانه بێت.
واته بۆ سه‌د ده‌ر سه‌د نه‌یتوانیوه قسه‌كه‌ری یه‌كه‌م و ئه‌خیر بێت؟ بۆچی نه‌یتوانیوه حزبی یه‌كه‌م بێت؟ بۆچی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ریه ئینسانی و ئیعتیرافه گه‌ورانه‌ی كه هه‌یه نه‌كراوه‌و نه‌وتراوه‌و نه‌نووسراوه‌و نه‌یكردوه‌ته سه‌رمایه‌یه‌كی حزبی گه‌وره؟
ئه‌م پرسیاره گرنگه‌و وه‌لاَمدانه‌وه‌كه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، كه له ساده‌ترین حاڵ‌دا وه‌لاَمه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر حزب و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه لێی به‌رپرسیاره به پله‌ی یه‌كه‌م.
ئینجا فاكته‌ری ده‌ره‌كی و هاوكێشه سیاسیه‌كان رۆڵیان هه‌یه.
واته سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه ده‌بێت وه‌لاَم به‌وه بداته‌وه كه پێشه‌نگی خه‌باتی نوێ و شۆڕشی چه‌كدارانه‌ی سه‌رده‌می به‌هێزترین دیكتاتۆر و پڕچه‌كترین هێزی سه‌ربازی عێراق و ناوچه‌كه بووه له ده‌یه‌ی حه‌فتاكان و هه‌شتاكاندا.
كه پێشه‌نگی خه‌باتی ئینته‌رناسیۆنالانه، ناسیۆنالیزمانه، سۆسیالیزمانه‌و عه‌داله‌تخوازانه‌و ماركسیستانه‌و ئینسانانه‌ی ده‌یه‌ی هه‌شتاكانه كه بۆ هه‌ركامیان له ره‌هه‌ندێكه‌وه.
كه پێشه‌نگی خه‌باتی چه‌كداری، شۆڕشی پارتیزانی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ململانێی سیاسی و چه‌كداری له‌گه‌ڵ به‌عس و هه‌ندێك له ولاَتانی ناوچه‌كه‌ش له ده‌یه‌ی هه‌شتاكان، كه پێشه‌نگی كاری میدیایی شاخ و رۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كاری راگه‌یاندن به تایبه‌تی رادیۆ‌و بلاَوكراوه‌كانه.
كه پێشه‌نگی جوڵه‌ی دیبلۆماسی و خه‌باتی دیالۆگ ئامێز‌و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی و دۆستانه له‌گه‌ڵ هێزه ئینته‌رناسیۆنال و لیبراڵ و كۆمۆنیسته‌كانه.
كه خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هید و پێشمه‌رگه‌و زیندان و خه‌بات و قوربانیدانه، بۆچی نه‌یتوانیوه له حزب حاكم و پله‌یه‌كی بێ و ركابه‌ری بێ له بواری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی له‌ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی بێ غه‌ش و بێ ده‌ستێوه‌ردان؟
ئایا حزبێك كه خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو پێشه‌نگه گه‌وره‌یه بێت، ده‌كرێت له سه‌روی ته‌وه‌قوعه‌وه نه‌بێت كه هه‌یه، ده‌كرێت حزبی ئه‌كسه‌ریه‌تی دیموكراتی ناو سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه حزبی ئه‌كسه‌ریه‌تی ناو سیسنمی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه بێت، نه‌ك حزبی ره‌های شمولی و خۆسه‌پێن، كه مه‌علومه ئه‌مه‌ی دواییان نه‌بووه‌و نییه‌و باوه‌ڕیش ناكه‌م ببێت و كار له‌سه‌ر ئه‌م فۆرمی حزبی و كاری رێكخراوه‌یی بكات، كه له ئه‌زه‌له‌وه بڕوای پێ نییه.
ئێستا وه‌لاَمه‌كه ده‌بێت چی بێت؟
وه‌كو وتم فاكته‌ری سه‌ره‌كی و ئه‌ساسی سه‌ركردایه‌تی حزب و مامه‌ڵه‌ی نا ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمتیاز و پێشه‌نگی و ده‌ستكه‌وتانه‌و وه‌لاَم نه‌دانه‌وه‌یه به كێشه‌و گرفت و قه‌یرانه‌كان.
سێیه‌م: (ی.ن.ك) وه‌كو هێزێك له باشوری كوردستان پێگه‌و نفوزی خۆی له شاری سلێمانیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له ئاماژه‌كانی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی دوالیزمانه له‌نێوان ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م شاره‌و یه‌كێتیدا هه‌یه.
به واتایه‌كی تر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی، پێشه‌نگی خه‌بات و، شۆڕشگێڕی له مه‌یدانی چالاكی سیاسی، فره حزبی، سه‌رهه‌ڵدانی داهێنانی رۆشنبیری، نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی، پێشه‌نگی خه‌باتی شاخ و شار ، راپه‌ڕینه‌كانی كوردستان و به تایبه‌تیش پێشه‌نگی ئازادی و داهێنان و ئازادی راگه‌یاندن و عه‌قیده‌و به‌یان، كرانه‌وه‌و دیموكراسی كه چه‌ند سیمای گه‌وره‌ی ئه‌م شاره‌ن، بێگومان كه‌م و زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری یه‌كێتیدا بوون و یه‌كێتی رۆڵی هه‌بووه له خوڵقاندنی ئه‌م پێشه‌نگ و داهێنانانه، ئه‌گه‌رچی بۆچوونێكی تر هه‌یه كه پێیوایه ئه‌و خاسیه‌ت و سیفه‌ت و پێشه‌نگه خودی خه‌ڵكی سلێمانییه، به‌لاَم ئه‌م بۆچوونه هه‌مووی راست نییه، به‌بێ ئه‌و بۆچوونه‌ی پێشووتر، كه یه‌كێتی یه‌كێكه له فاكته‌ره ئه‌ساس و گرنگه‌كانی ئه‌م رۆڵ بینینه‌ی سلێمانی.
ئه‌مه به‌و مانایه‌یه، كه ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێ كه یه‌كێتی وه‌كو هێزێك رۆڵی هه‌بووه له پێشه‌نگی و داینه‌مۆی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه، له بواری ئازادی و مافه مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵك له پرۆسێسی دیموكراسیدا، كه‌واته به درككردنی خه‌ڵك به‌م فاكته‌ره، ده‌كرێت یه‌كێتی باشتر بناسرێت له‌وه‌ی كه بێ وجودی ئه‌و یان له غیابی ئه‌ودا ئه‌م فه‌زا ئازاده‌ی كه هه‌یه به‌تایبه‌ت له بواری ئازادی راگه‌یاندن و پرۆسێسی دیموكراسی به‌كوێ ده‌گات؟
واته سلێمانی كه نفوز‌و گه‌شه‌ی سلێمانی بووه وه‌كو نمونه سه‌یربكرێت، كه یه‌كێتی له هه‌ر شوێنێك گه‌شه بكات مانای ئازادیه‌كان و دیموكراسی گه‌شه‌ی باشتر ده‌كات و له هه‌ركوێش یه‌كێتی غایب بێت و پاشه‌كشه بكات ئه‌وه ئازادییه‌كان و پرۆسێسی دیموكراسیش له پاشه‌كشه‌دایه.
چونكه له ئه‌زه‌له‌وه ئه‌م حزبه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته دروستبووه كه ده‌بێت ره‌ئی و ره‌ئی جیاواز قبوڵبكات، ئازادی نووسین و به‌یان مافی تاك و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئازادییه‌كان و مافی بێ ئه‌ملاولای خه‌ڵكه، دیموكراسی گرنگترین و ساده‌ترین مافی خه‌ڵكه كه ده‌بێت لێی به‌هره‌مه‌ند بن.
خۆ ئه‌وه به‌و مانایه‌ش نییه كه یه‌كێتی ئه‌زمونێكی سه‌د ده‌ر سه‌دی سه‌ركه‌وتووی پێشكه‌ش كردووه، نه‌خێر ره‌نگه ده‌یان هه‌ڵه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و ره‌نگه ئه‌وه‌ش راست بێت كه بوترێت پێتوایه كه یه‌كێتی فریشته‌یه! نا بێگومان ئه‌م قسه‌و باسانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك هێزێكیان هه‌بێت پێشه‌نگیان بكات، كه بێ كه‌موكوڕی بێت و خه‌ڵك كه بتوانن هه‌ست به ئارامی و ئاسایش و ئازادی و دیموكراسی و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی بكه‌ن، كه هێشتا كه‌م نین ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێیانوایه، یه‌كێتی نه‌یتوانی ئه‌و هێزه یه‌كه‌م و بێ ركابه‌ره بێت كه ده‌بوو وابێت.
ئه‌گه‌رچی له به‌رامبه‌ردا بۆچوونێكی تر هه‌یه كه پێیوایه ئه‌وه یه‌كێتییه هاوسه‌نگی هاوكێشه‌كانی راگرتووه و ده‌ستی به‌و چه‌مك و پرۆسه گرنگانه‌وه گرتووه، ئه‌گه‌ر نا زۆریان حاڵیان له ئێستا خراپتر‌و ره‌نگه هه‌ندێك له‌وانه ته‌نها به‌ناو وجودیان هه‌بووایه.
به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێتی بتوانێت ئه‌و چه‌مكه گرنگانه‌ی كه په‌یوه‌ستن بۆ ژیان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك كه داوای ئه‌وانه چۆن هه‌ر به قازانجی ئه‌وان باشتر ده‌توانێ دیفاعیان لێبكات و خۆی به‌دوور بگرێت له پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه هه‌موو ماناكانی سیستمێكی ته‌ندروست له‌بارده‌بات.
چواره‌م: یه‌كێتی به‌و پێیه‌ی هێزێكه‌و باوه‌ڕی به چه‌مكی دیموكراسی و ره‌هه‌نده‌كانی هه‌یه، كه‌واته باوه‌ڕی به‌وه‌ش هه‌یه ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌لاَت بكرێت له كه‌مینه‌وه بۆ زۆرینه یان له ئه‌كسه‌ریه‌ت و ببێته ئه‌قه‌لیه‌ت، ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی قبوڵیه‌تی هه‌ركات پێویستی كرد ببێته ئۆپۆزسیۆن له‌ناو سیستمی سیاسی هه‌رێمدا.
كه ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه‌و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌شه كه پێیوایه یه‌كێتی هێزێكه ده‌یه‌وێت هه‌ر له ده‌سه‌لاَت و حوكمدا بێت.
بۆیه قبوڵكردنی یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن مانا قوڵه‌كانی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه له سیستمی دیموكراسیدا هێزه‌كان ده‌بێت رێز له براوه‌كان بگرن و رێگایان بۆ چۆڵ بكه‌ن وه‌كو چۆن ده‌بێت ئێستا هێزه كه‌مینه‌كان رێز له ئیداره‌ی زۆرینه بگرن.
چونكه وه‌كو محه‌مه‌د سه‌بیلای نووسه‌ری گه‌وره‌ی مه‌غریبی ده‌ڵێ "پێویسته سیستمی دیموكراسی وه‌لاَمدانه‌وه‌ی پێویستی له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانیه‌وه بۆ ئه‌و كێشانه هه‌بێت كه له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونی هه‌یه"
كه‌واته ئه‌وه باشترین ئه‌ڵته‌رناتیڤه كه دیموكراسی بكرێته باشترین پێوه‌ر بۆ هاتن و رۆیشتنی یان ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌لاَت له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كاندا.
بۆیه ده‌بێت هه‌موو هێزه‌كان وه‌كو یه‌كێتی لانی كه‌م باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه چۆن ده‌سه‌لاَتیان قبوڵه ده‌بێت له ده‌سه‌لاَتدا ئه‌مانیشیان قبوڵ بێت.
چۆن بردنه‌وه‌یان پێخۆشه، نابێت دۆڕانیشیان لا كاره‌سات بێت.
چۆن حوكمداریان به‌لاوه گرنگه، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن بوونیش له هه‌ركات كه پێویست بوو قبوڵبكه‌ن.
هه‌ركات هه‌موو هێزه‌كان ئه‌م مانیفێسته سیاسی و پره‌نسیپه دیموكراسی و ئه‌خلاقییه‌ی قبوڵكرد سه‌ره‌تایه‌كی زۆرباش له گه‌شه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه رێگا ده‌گرێت له هه‌موو ناكۆكیه‌كان.
واته ئۆپۆزسیۆن بوون گه‌ر ئیلتیزاماتی دیموكراسی له‌به‌رچاوبگرێت ده‌توانێت هێزه بچووكه‌كانیش به‌رێته ده‌سه‌لاَت یان هێزه‌كان كه حوكمران بوون و له ده‌سه‌لاَت نه‌ماون جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه ده‌سه‌لاَت.
وه‌كو چۆن دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و سیستمی سیاسی سۆسیالیستی له ولاَتانی خۆرهه‌لاَت به‌تایبه‌تی له بولگاریا هێزی حوكمران (به‌ره‌ی ئازادی خه‌ڵكی بولگاریا) له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا زۆرینه‌و براوه‌ی یه‌كه‌م بوو، به‌لاَم دواتر كه بووه ئۆپۆزسیۆن له ده‌وره‌ی سێیه‌مدا جارێكی تر حوكمی زۆرینه‌ی بولگاریا ده‌گرێته‌وه ده‌ست.
به‌لاَم وه‌كو یه‌كێك له سه‌ركرده سیاسیه‌كانی بولگاریا باسیكرد وتی "پاش ئه‌وه‌ی حوكمان گرته‌ده‌ست حزبه‌كه‌مان تووشی ئینشیقاق و جیابوونه‌وه بوو به‌لاَم ئۆپۆزسیۆن بوونمان به‌هه‌ل زانی له‌پاڵ ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه پێویست بوون حزبه‌كه‌مان بكه‌نه‌وه به حزبی یه‌كه‌م و پێشه‌نگ".
به‌لاَم به‌بێ ریفرۆم و چاكسازی حزبی له هه‌ر ئاڵوگۆڕێكی به‌رز بۆ نزم له ئه‌كسه‌ریه‌ته‌وه بۆ ئه‌قه‌لیه‌ت ناكرێت خه‌ونی ئه‌كسه‌ریه‌تبوون ببینێت.
بێگومان ئه‌مه بۆ هه‌موو هێزێكی كوردیش راسته.
بۆیه وا هه‌ستده‌كه‌م یه‌كێتی ده‌توانێت هه‌م حاكم و هه‌م ئۆپۆزسیۆن بێت، واته ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هێزه حاكمه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش ئۆپۆزسیۆن بێت.
ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه قبوڵكردنی ماناكانی دیموكراسییه.
یان وه‌كو محه‌مه‌د سه‌بیلا ده‌ڵێت "دیموكراسی په‌یژه‌یه‌ك نییه دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وی پاڵێكی پێوه‌بنێیت و بیخه‌یت".
ئه‌م بۆچوونه زۆر گه‌وره‌و گرنگه.
كه دیموكراسی ماناكانی ئه‌وه نییه، تا خۆت ده‌گه‌یه‌نیته حوكم و ده‌سه‌لاَت و دواتر بڵێیت پێویست پێینییه، ئه‌وه له خه‌یاڵی خۆتدا دروستبكه‌یت كه ئیتر قبوڵكردنی دۆڕان و هاتنه‌خواری ئۆپۆزسیۆن بوون مانایه‌كیان نییه، چونكه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیرۆكه‌یه بێ سێ و دوو سیستمێك له حوكمێك حزبێك یان ده‌سه‌لاَتێك دروست ده‌بێت كه پێیده‌وترێت "دیكتاتۆر"، هه‌روه‌كو چۆن كاتی خۆی فیدل كاسترۆ له كوبا كردی ئیتر په‌یژه‌ی شۆڕش و دیموكراسی و ته‌نانه‌ت سۆسیالیزم و ماركسیزمیشی فڕێ‌دا و كاری پێنه‌ماو وتی دیموكراسی مانایه‌كی نییه.
هه‌ر هێزێك قبوڵی ئه‌وه نه‌كات كه دۆڕا، بێته‌خواره‌وه، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر به هه‌مان په‌یژه‌دا سه‌ربكه‌وێته‌وه، نابێت هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شی لێبكرێت كه هیچ كام له مانا‌و به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسیشی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
به‌ڵكو ئه‌و هێزه ده‌بێت بناسرێت كه خاوه‌نی گوتارێكی تۆتالیتاری مه‌ترسیداره بۆ كۆمه‌ڵگه.
بۆیه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌یه یان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، كه هێزه سیاسیه‌كان باش بناسنه‌وه كه كێ ئه‌م مه‌یل و گه‌رایشه مه‌ترسیداره‌ی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، كام هێزه ئاماده‌یه به‌و په‌یژه‌یه‌ی كه پێیدا سه‌ركه‌وتووه قبوڵی بكات به هه‌مان په‌یژه‌دا بێته‌خواره‌وه.
هه‌ر هێزێك له كوردستان ئه‌مه مانیفێستی كاركردنی بێت ده‌توانێت داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆخۆی دروستبكات و دیسان قسه‌یه‌كه محه‌مه‌د سه‌بیلای نووسه‌رو بیریاری گه‌وره‌ی مه‌غریبی دێنم كه ده‌ڵێ "ئێمه تا ئێستا له دونیای یه‌ك واتا‌و یه‌ك بیرۆكه‌و یه‌ك جیهان و یه‌ك ره‌وتدا ده‌ژین".
كه دیاره مه‌به‌ستی دنیای عه‌ره‌بییه، به‌لاَم ئه‌م قسه‌یه‌ی جوانه‌و كه كوردیش بتوانێت له ماناكانی تێبگات كه ئایا وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌مان داوه‌ته‌وه كه به قه‌ناعه‌تی من یه‌كێتی لانی كه‌م یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ی وه‌لاَمی داوه‌ته‌وه به‌و مانایه‌ی پێیوایه، كوردستان یه‌ك دنیا‌و یه‌م واتا‌و یه‌ك بیرۆكه نییه‌و قه‌ناعه‌تی به‌وه هێناوه كه جیاوازی هه‌یه‌و ره‌نگه هه‌ر ئه‌و جیاوازیكردن و قبوڵكردنه‌شی بێ كه كه یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان جارێك به مام جه‌لال ده‌ڵێ "هه‌میشه دوعات بۆ ده‌كه‌م ساغ و سه‌لامه‌ت و ته‌مه‌ن درێژ بیت، چونكه به پشت و په‌نای خۆمانت ده‌زانین".
بێگومان ئه‌زمونی دنیا سه‌لماندویه‌تی كه ئه‌و هێزانه براوه‌ن كه بڕوایان وایه له‌ودیو ئه‌وانه‌وه باشتر له پشت ئه‌وانه‌وه حوكمێكی تر له‌مدیوه‌وه جیهانێك و بیرۆكه‌یه‌كی تر‌و هێزێكی تر ئاماده‌یه ببێت بڕوات.
نه‌ك ئه‌و هێزه تۆتالیتاریانه‌ی كه بینیمانن و خاوه‌نی ئه‌م هزرو بیر‌و بۆچوونانه بوون و پێیانوابوو ئه‌وان نوێنه‌ری خوان له‌سه‌ر زه‌وی و پێیان وابوو یه‌ك دونیا یه‌ك جیهان و یه‌ك بیرۆكه هه‌یه.
گرنگترین خاڵی ناو سیستم و پرۆسێسی دیموكراسیش بۆ هه‌ر حزب و حكومه‌تێك ئه‌وه نییه كه خۆی پێیوابێت، دیموكرات و لیبراڵ و ئازادیخوازه، به‌ڵكو ئه‌وه واقیعیه‌تی زهنی خه‌ڵكه كه بڕیارده‌دات كام سیستم و حكومه‌ت و حزب دیموكرات و لیبراڵه‌و كێش تۆتالیتار‌و خۆسه‌پێن و دیكتاتۆره.
خۆ زۆر له ولاَتانی ئه‌مریكای لاتین به‌ناوی دیموكراسییه‌وه حزبێك یان دوو حزب زیاتر له چل ساڵ له‌سه‌ر حوكمن و ڕبێگریان له هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك و ئازادی راگه‌یاندن و مافه مه‌ده‌نی و دیموكراسییه‌كان كردووه.
له‌كاتێكدا پێیانوایه سیستمه‌كانیان و حزبه‌كانیان و دیموكراسین ته‌نانه‌ت حزبی به‌عسیش خۆی به یه‌كێك له‌و سیستم و حزبانه ئه‌زانی و كه حزبێكی دیموكراسی و پلوراڵه، هه‌ر بۆیه له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 99% ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر ده‌كرد.
ئه‌م جۆره له هه‌ڵبژاردن و قه‌ناعه‌ت كردنه خه‌ڵك جگه له گێلیه‌تی و گاڵته‌كردن به دیموكراسی و خستنه‌ژێر پرسیاری دیموكراسی و ره‌زیلكردنی مانایه‌كی تری نییه.
چونكه له‌م تێڕوانینه‌ی به‌عس و هاوشێوه‌كانی بۆ سیستم و چه‌مكی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه مۆدێرن. شتێك كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی یه خودی چه‌مكی دیموكراسییه، دواجار تاك و كۆمه‌ڵگه‌و هاوولاَتییه.
به مانایه‌كی تر له‌ناو سیستمی به‌عس و هاوشێوه‌كانی به‌عس (سوریا، لیبیا، میسر‌و یه‌مه‌ن و تونس و ته‌نانه‌ت ئێران، كوبا، كۆریای باكورو بۆرما...) هه‌مان ره‌فتاری سه‌دام حسێن و به‌عس هه‌بووه.
ئه‌وان له‌ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆردوگایه‌دا ته‌نهاو ته‌نها بیریان له رامكردنی هاوولاَتیه‌كانیان ده‌كرده‌وه بیر له ده‌سته‌مۆكردن و ملكه‌چكردنی تاكه‌كانیان ده‌كرده‌وه، كه چۆن به‌ناوی دیموكراسی و سه‌روه‌ری نیشتمان و دڵسۆزی بۆ حزب له‌ناو سیستم و ده‌سه‌لاَته‌كه‌یدا شتێكی به‌ناوی ماف و ئازادی و ئازادی راگه‌یاندن و پلورالیزم و مافی تاكی نه‌هێشتبوه‌وه.
بۆیه باشترین ئه‌زمون بۆ حزبی كوردی ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز به‌لای ئه‌م بیركردنه‌وانه‌دا نه‌چێت به‌ڵكو رێك وا باشه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره له مۆدێلی حزبی و دیموكراسییه كاربكات.
ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ره‌نگه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا حزبی كوردی هه‌بێت تووشی ئه‌م نه‌زعه‌و خه‌یاڵه پۆتۆپییه بێت به‌ناوی شۆڕشگێڕی و خه‌بات....
ئه‌و مافه به‌خۆی بدات كه بۆ هه‌میشه حوكم بكات یان گوێ له هه‌ڵبژاردن و سیستمی دیموكراسی و ئه‌كسه‌ریه‌ت و ئه‌قه‌لیه‌ت نه‌گرێت.
یان بیه‌وێت دیموكراسی وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت پراكتیزه بكات نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌لاَم دڵنیام كه یه‌كێتی ئه‌م مۆدێله‌ی ناوێت و قه‌ناعه‌تی به‌وه‌ش هه‌یه كه رێز له زۆرینه و كه‌مینه، بردنه‌وه‌و دۆڕان بگرێت، ئه‌وه‌ش مۆدێلێكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر پرۆسێسی دیموكراسی راده‌هێنێت.