هاوولاَتی
ژماره(795)، چوارشه‌ممه، 28/12/2011
ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
"ئه‌ناتول فرانس" سه‌ره‌تایترین پێناسه‌ی روناكبیری وا خسته‌روو كه "روناكبیران ئه‌و كۆمه‌ڵه زانایه‌ی كۆمه‌ڵن كه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی سیاسی له‌پشت چالاكییه‌كانیان له‌بواری پیشه‌كه‌یانه‌وه بێ، له كاروبارێك خۆ تێده‌گه‌ینن و قسه ده‌كه‌ن كه به به‌رژه‌وه‌ندی و چاكه‌ی گشتی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌سته".
ئه‌و پێناسه‌یه پاش كێشه‌ی " ئالفرد دریفۆس"ی جوله‌كه هات كه‌له (15ی تشرینی یه‌كه‌می (1892) به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت له‌سوپای فه‌ره‌نسا ده‌ستیگركراو پاش پێنج ساڵ و دۆزینه‌وه‌ی دۆكیۆمێنتیه‌كان بێتاوانی "دریفۆس" ده‌رچوو، دواتر " ئه‌میل زۆلا" رۆماننوسی فه‌ره‌نسا له (13ی كانونی دووه‌می1898)دا نامه‌یه‌كی به‌ناوی(تاوانبار ده‌كه‌م) و بۆ سه‌رۆكۆمارنوسی و دواتر "زۆلا" ده‌ستگیركرا، به‌ڵام هه‌ر زۆر روناكبیران و نوسه‌ران " به‌یاننامه‌ی روناكبیرانیان ئیمزاكردو دادگای فه‌ره‌نسا ناچار به پاشه‌كشه‌كرا، ئه‌وه‌بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كاری روناكبیران، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستاندا ،نه‌ك ئه‌م نه‌كراوه، به‌ڵكو مێژوو تراژیدیایه‌كی بێ وێنه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه.
عه‌بدولخالق مه‌عروف به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ئایین و مقدسات له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه تیرۆر ده‌كرێت و تائێستاش تاوانبارانی بێ‌سزا ده‌رچوون.
فتوای كوشتنی "رێبوار ئه‌حمه‌د" درا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر دین و رێووشوێنه‌كانی ماره‌یی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا كردبوو . به‌ره‌سمیش ئه‌وفتوایه راگه‌یاندرا؛كه‌سیش ئاكامی ئه‌گه‌ری كوشتنی "رێبوار ئه‌حمه‌د"ی نه‌خسته ملی فتواده‌رانه‌وه.
"ناسك ئه‌حمه‌د"ی هه‌ڵسوڕاوی چالاكی بواری مافی ژنان جیاله‌وه‌ی كه‌سێكی ماركسیست، فێنمێنست -ماركسیست بوو، رۆڵێكی به‌رچاوی له فه‌عالیه‌تی ژنان هه‌بوو له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش چه‌ندین تاقم و گروپی سوننه‌تی و تقلیدی فه‌نده‌مێنیتیالیزمی خسته‌ژێر پرسیاره‌وه، روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی جدی كردنه‌وه، له‌سه‌ر مافه و ئازادییه‌كانی ژنان و مافی هاوڵاتیبوون، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش روبه‌ڕوی هه‌مان چاره‌نوسی "عه‌بدولخالق و رێبوار" بوه‌وه‌و به‌په‌له وڵاتی جێهێشت و كه‌سیش ئه‌ركی پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه، ماركسیسته- فێمنیسته‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ، به‌حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه .
ئه‌م مۆدێله پڕ مه‌ترسیه له‌سه‌ر ژیانی نوسه‌ران و روناكبیران و رۆشنبیران فه‌زایه‌كی به‌رفراوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لیبراڵ و دیموكراسی و ئازادی كوردستانی داگرتبوو، كه‌پاش چه‌ندین ساڵ كێرڤی ئه‌م مه‌ترسیه روی له داكشان كردبوو، له‌ژێر فشاری نوسه‌ران و خه‌ڵكانی ئازادیخواز و یه‌كسانیخوازو رۆشنبیراندا.
به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیدارانه كه‌له په‌یامه پڕ مه‌ترسیدار و فتواكانیدا دیاره، به فۆرم و شكڵێكی نوێ خۆی ده‌رخستۆته‌وه‌و كه‌وتۆته هه‌ڕه‌شه له گیانی نوسه‌ران و رۆشنبیران و روناكبیران و روژنامه‌نوسان تاكه بیانوش بۆئه‌م فتوادان و ملهوڕیانه، گوایه سوكایه‌تی كراوه به مقدسات و پیرۆزیه‌كان و ده‌بێ ئه‌و نوسه‌رانه ته‌مبێ بكرێن ، به‌چی؟ به مه‌رگی حه‌تمی ئه‌وان و تیرۆركردن و ره‌جمكردنیان...؟
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه ،ئه‌م هه‌ڕه‌شه و كاره تۆبزیانه له كاتێكدا ده‌كرێن به‌رۆژی نیوه‌رۆ و به‌به‌رچاوی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و په‌رمان حكومه‌تی هه‌رێمی دیموكراسی كوردستان وكه مافی ئازادی و مافی شارۆمه‌ندبوونی هاوڵاتیان و دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانی نوسه‌ر و روناكبیران ده‌دات وبه‌رده‌وام باسی ئه‌وه ده‌كات كه پارێزه‌ری سه‌ره‌كییه له ئازادییه‌كان، به‌لاَم سزای ئه‌وانه وه‌كو پێویست نه‌داوه.
گه‌ر قسه‌ش ئه‌وه‌یه، كه‌وانییه...؟ ئه‌وه كامه وه‌ڵام و راگه‌یاندنی ره‌سمی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و دادگایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته نێگه‌تیڤانه‌ی ئه‌و ده‌سته و تاقم و گروپ و ئینسانه ئیستبداداخوازانه‌ی كه نه‌ك قبوڵی دیالۆگ و ره‌خنه ناكه‌ن، به‌ڵكو تاكه وه‌ڵام و چه‌كی دیالۆگی ئه‌وان، كوشتن وفتوادان و تیرۆر‌و كوشتنه..!
ئاخر چۆن ده‌كرێت. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی علیمانی و مه‌ده‌نی و پلورال و مۆدێرن و باس له چه‌مكه‌كانی ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤدا، خودی مرۆڤ و نوسه‌ران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانیان هه‌بێت، كه‌س نه‌توانێت كتێبێك بنوسێت و راوبۆچونی خۆی ده‌رببڕێت و ته‌عبیر له‌ئازادی به‌یان و عقیده بكات ، پڕبه‌گه‌روی هاواری ئازادی و یه‌كسانی بكات, بڵێیت ، دین شتی شه‌خسی ئینسانه‌كانه‌و و قابیلی تێكه‌ڵكردن نییه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا و دین ده‌بێ له ده‌وڵه‌ت جیابكرێته‌وه...! خۆ له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه چه‌ند مانگ پێش ئێستا به ئاگاداری وه‌زیری ئه‌وقاف هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی مه‌سه‌له‌ی چه‌مكی جێنده‌ر كرایه حه‌شر. گوایه ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی وروژاندن و مه‌سه‌له‌ی ڕێگه‌پێدانی هۆمۆسێكسواڵه له كوردستان. كه قه‌ناعه‌تم وابوو نه‌ك هه‌ر هێزه ئیسلامیه‌كان و وه‌زیری ئه‌وقاف له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن بگره ولاَتانی ده‌ره‌كیش ڕۆڵیان هه‌بوو له جولاَندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
جگه له هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردانی رێكخراوه‌كانی ژنانی وه‌ك ئاسوده‌و خانزاد‌و ژنه چالاكه‌كانی ناو ئه‌م رێكخراوانه و به تایبه‌تی له لایه‌ن مه‌لا فه‌رمانه‌وه له هه‌ولێر.
چۆن ده‌كرێت خودی تیرۆر،كه ده‌رهاوێشته‌ی توندره‌وی‌و فه‌نده‌فێنتالیزم و گروپه ته‌كفیری و تونده‌ڕوه‌كانه بیده‌نه پاڵ لایه‌نێكی تر و په‌لاماری خه‌ڵكانی ئازادیخوازی پێده‌ن....!
ئاخر ئه‌مه گه‌ر به‌ری پێنه‌گیرێت و له‌قاو نه‌درێت, له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، په‌ره‌ده‌گرێ و ته‌شه‌نه‌ده‌كات و ده‌بێته ساده‌ترین مۆدێلی تیرۆر و كوشتن و فتوادان و سه‌رله‌به‌ری كۆمه‌ڵگا ده‌كاته كابوستان و داخراو ئیدی كه‌س بۆی نییه فزه‌ی لێوه بێت و ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و پڕ به گه‌روی هاوار بكات بژی ئازادی.
ئاخر ئه‌مه گه‌ر به‌جدی قسه‌ی له‌سه‌رنه‌كرێت، هه‌مان ئه‌زمونی بزوتنه‌وه‌ی نه‌جاتی جه‌زائیر و تاڵیبان و ئه‌لقاعیده‌ی ئه‌فغانستان له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر وسلێمانی دوباره ده‌بێته‌وه، ورده‌ورده سه‌رده‌گاته سه‌ر سیاسی وكه‌سانی تری ناو كۆمه‌ڵگه...!
گه‌ر بمانه‌وێت كاردانه‌وه‌كانی حكومه‌ت و دادگایش زۆر واقیعی بێت ده‌بێ:
یه‌كه‌م: ده‌بێ رێگا به‌كه‌س نه‌درێت و كه‌سیش ئه‌و مافه‌ی نییه كه فتوای كوشتنی كه‌س تر و به‌تایبه‌تی نوسه‌ران و روناكبیران و رۆژنامه‌نوسان ده‌ربكات و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی وادا خودی لایه‌نی ئاڕاسته‌كراو ده‌كه‌وێته به‌رپه‌رپرسیاریه‌تی لێپچینه‌وه ومه‌حكومكردنی به كوشتنی نوسه‌ران و خه‌ڵكی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز.
دووه‌م:چاودێكریكردنی وردی ئه‌و گروپ و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێنه‌وه چاخی جه‌هل و خورافات تونده‌ڕوی و كوشتن و كوشتار و تیرۆر‌و فتوادان و كردنه ده‌روه‌یان له كۆمه‌ڵگاو سزای یاسای بۆیان.
سێیه‌م: ده‌بێ خودی نوسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و روناكبیران بێنه‌مه‌یدان و بلۆبه‌ندیه‌كی فراوان وكارتێكرد گروپه فشار پێكبێنین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌و گروپانه كه هه‌م ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیار بكه‌ن له‌سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگا و ژیانی ئه‌وان و به‌رفراوانی فه‌زای ئازادی و دیموكراسی و مه‌ده‌نی مۆدێرن و ئازادی راده‌ربڕین و مافی شارۆمه‌ندبوون و هه‌م ئاگاداریبكه‌نه‌وه، له‌خستنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌م مۆدێله فاشی و دۆگمایانه له كۆمه‌ڵگادا، هه‌م چالاكیه‌كانیان به‌رفراوان بكه‌ن، بۆ هه‌ركارێكی له‌وشێوه‌یه ده‌بێ له‌هه‌ر هۆكار و كه‌ناڵ و ره‌هه‌ندو فاكته‌رێك كه‌ڵك وه‌رگیرێت له‌بابه‌تی پشیتوانی له‌و رێكخراوه سنفی‌و سه‌نعه‌تی و ناحكومیه ئینسانی فێمنسیت و هیومانیسته‌كان بۆ پشتگیری له ره‌وتی ئازاد‌و مه‌ده‌نی و نوێخوازی نوسه‌ران و روناكبیران رۆژنامه‌نوسان. ئه‌گه‌ر نائه‌و مۆدێله هه‌ڕه‌شه ئامێزی كه‌له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا پاشه‌كشه‌ی پێیكرابوو خرابووه ژێر فشاره‌وه خه‌ریكه په‌رده‌گرێت و مه‌ترسی جدیتر له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان په‌یدا ده‌كات روبه‌روی مه‌ترسی و مه‌رگیان ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه ئیدی به‌ته‌نیا "شێركۆ بێكه‌س" نابێت كه روبه‌روی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و كوشتانانه ده‌بێته‌وه‌له‌سه‌ر شیعرێك یان قه‌سیده‌یه‌ك. به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ر ئه‌و كلتوره زاڵیه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته و تاقمانه له‌سه‌ر ده‌ستی "مه‌لا به‌شیر خه‌لیل" له هه‌ولێر سوكایه‌تی به دكتۆر (فه‌رهاد پیرباڵ) ده‌كات و به‌لادان له به‌هاو سونته‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌ره‌ڵڵا ناوی ده‌بات‌و داوای كوشتن و سزادانی ده‌كات‌و كه خووی لاوانی تێكداوه.
دكتۆر "فه‌رهاد"ێك كه جگه له نوێگه‌ری و شه‌ق هه‌ڵدان له ترادسیۆنه سوننه‌تیه‌كان و بیروباوه‌ڕه دۆگما‌و سه‌له‌فیه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی رۆڵ و سازمان و رێكخراوه‌كانی خوێندكاران و ده‌ورنه‌خشی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگادا و هاندانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ خۆشه‌ویستی بۆ كتێب و رۆڵی چالاك و فه‌عالی ئه‌وان به‌رامبه‌ر نوسه‌ران و رۆشنبیران ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی سۆڤیه‌تی پیاده ده‌كات(نان له‌به‌رامبه‌ر ستایشدا) و ته‌ماشاكردنی خودی مامۆستا‌و وه‌كو هاورێ له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا، ده‌بێ چ مه‌ترسیه‌كی دروستكردبێت و چ به‌ره‌ڵایه‌كی بڵاوكردبێته‌وه. به‌ده‌ر له‌و خوێندنه‌وه سه‌قه‌ته‌ی كه ئه‌و گروپ و مه‌لایانه بۆ ئازادی به‌یان و عقیده‌ی ده‌كه‌ن.
له‌وكاته‌داو چه‌ند مانگ پێش ئێستاش مه‌لا فه‌رمان له هه‌ولێر كه‌وته سوكایه‌تی به كتێب و ژنانی چالاك و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن به‌لاَم بێ لێپرسینه‌وه ده‌رچوو، ته‌نانه‌ت له‌ژێر فشاری مه‌لاكان و هێزه سوننه‌تیه‌كان بوو كه دیوانه شیعره نوێیه‌كه‌ی (قوبادی جه‌لیلزاده) كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه قه‌ده‌غه‌كراو ڕێگا به فرۆشتنی نادرێت. ئایا ده‌كرێت له‌ناو سیستمی دیموكراسی و مه‌ده‌نی و ئازادا، ڕێگری له چاپكردن و بلاَوكردنه‌وه‌ی دیوانه شیعرێك بكرێت له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا؟
بۆچی چه‌ند كتێبی دینی و مه‌زهه‌بی و مه‌سیحی و ئیسلامی بلاَوده‌كرێنه‌وه كه له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌زاران خه‌ڵك ناگونجێت؟
بۆچی تا ئێستا كتێبێكی دینی و مه‌زهه‌بی نه‌سوتێندراوه‌و سوكایه‌تی پێنه‌كراوه؟
بۆچی مه‌لایه‌ك فتوای كوشتنی نه‌دراوه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تییه‌ی به خه‌ڵكی ده‌كات، به‌لاَم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تییه‌ی كه ده‌یكات لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت.
ده‌كرێت حكومه‌ت بزانێت و بپرسێت كێ له سوتانی كتێبی "رشته‌ی مرواری" مامۆستا عه‌لادین سوجادی به‌رپرسه كه له شاره‌كانی كوردستان و بۆچی ده‌سوتێندرێن؟
ئه‌م حیكایه‌تانه به‌ته‌نها دكتۆر "فه‌رهاد" نییه، له رابردووش‌دا، "رێبوارسیویلی"شی گرته‌وه، به‌بیانوه‌ی قسه‌كردنی له‌سه‌ر نێربازی له هه‌ولێر و ده‌رئه‌نجامش سوتانی ماڵه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه، كه‌لێره‌دا خودی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته هه‌رێمی به‌رپرسیاره له‌مكاره وپاشانیش به‌ناچاری جێهێشتنی هه‌ولێر.
ئه‌وه ناكرێت جێگای گومان بێت كه ئه‌و تاقم و لایانه بێ به‌ری بن له‌و هه‌ڕه‌شه و كوشتار‌و تیرۆر و تۆقاندنانه به‌شێكی زۆری تاوانه‌كانیان له ئه‌ستۆیه...
به‌ڵام له‌وه‌ش موسیبه‌تر حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ش كه گوایه به‌ده‌نگی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستان هاتۆته سه‌ركاره دژایه‌تی "سیویلی" و پشتگیری له فتوای كۆلكه مه‌لا و كۆنه‌په‌رسته‌كان ده‌كات و داوای نه‌ك سزادانی سیوه‌یلی ده‌كات، به‌ڵكو مه‌حكوم و شاربه‌ده‌ركردنی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌و بۆچوونه مه‌ترسییه‌یه كه بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت چۆته‌پاڵ به‌ره‌ی فه‌نده‌مێنیتالیست و دۆگما‌و سه‌له‌فیه‌كان و هاوڕایه له‌گه‌ڵی تێز‌و بۆچونه‌كانیان .
ده‌ستگیركردنی " كمال سه‌ید قادر"یش نمونه‌یه‌كی تری له‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیدارانه.
سه‌باره‌ت به روناكبیران و بیریاران ،ماكس ڤێبه‌ری ده‌ڵێ" بیریاره‌كان كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن كه روخساره تایبه‌تیه‌كانیان توانای ئه‌وه‌یان پێیده‌به‌خشت خۆبگه‌ینه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌هایه‌كی رۆشنبیری مه‌زنیان هه‌یه"، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یانتوانیوه به‌م فۆرم مامڵه له‌گه‌ڵ نوسه‌ران و روناكبیران كورد بكات، هه‌ربۆیه توشی زۆرترین كێشه و قه‌یران بوونته‌وه و زۆرجاریش سه‌رئه‌نجام به‌مه‌رگی ئه‌وان كۆتایهاتوه و یان كه‌وتۆنته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگه‌وه.
زه‌قترین نمونه‌ی نزیكش، په‌لاماردان‌و فتوای كوشتنی نوسه‌ر" مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی" بوو له‌سه‌ركتێبه‌كه‌ی و بگره هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه تا مه‌حكوم بكرێت به‌مه‌رگ .
مه‌ریوان كه هێشتا له‌ژێر مه‌ترسیدابوو، له‌سه‌ر ساده‌ترین مافی ئینسانی رۆشنبیره‌كانی، نه حكومه‌ت نه هیچ لایه‌ك به‌رپرساریه‌تی خۆی له پاراستنی گیانی ئه‌و به‌ره‌سمی ده‌رنه‌بڕیبوو.
له‌كاتێكدا تاده‌هات فتوای كوشتن و مه‌حومكردنی په‌ره‌ی ده‌گرت به‌ناوی سوكایه‌تی به‌سونته‌ت ومقده‌ساتی ئه‌وان. له‌كاتێكدا زۆر رێگای ترهه‌یه بابه‌تی حیوار دیالۆگ هه‌یه بۆ لێكحاڵیبون‌و تێگه‌یشتن و ساغكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان، به‌ڵام تاكه چاره‌سه‌ر و حه‌ل كه ئه‌وان گرتویانته‌به‌ر فتوای كوشتنه‌یه‌تی.
چونكه له چه‌ند حه‌وتوی رابردوودا ئه‌وه‌مان بینی كه ئیتر جارێ ده‌ست له كوشتنی نووسه‌ران و رۆشنبیران هه‌ڵگیراوه په‌نا بۆ سووتاندنی شوێنه‌كانی مه‌ساج و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك و باڕو و نادی كلاپه‌كان ده‌به‌ن له بابه‌تی ئه‌وه‌ی بادینان و زاخۆ یان له سلێمانی و ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌م سه‌له‌فیانه داوای داخستنی شوێن و دوكانی مه‌ی فرۆشه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن نابێت له شارێكی وه‌كو كۆیه یان رانیه و شه‌قلاَوه ئه‌م دوكانانه بمێنێت، بێگومان ئه‌م داوایه‌یان بۆ ناچێته سه‌ر، ئه‌گه‌رچی ناكرێت داواكانی ئه‌وان له داخستنی دوكانی مه‌ی فرۆشه‌كان سه‌یربكرێت به‌ڵكو داوا‌و قسه‌كانی ئه‌وان قسه‌یه له‌سه‌ر ئازادییه شه‌خسیه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی تاك و رێگرتنه له‌و شته تایبه‌تیانه‌ی كه به ئینسانه‌كانه‌وه مه‌ربوته نه‌ك لایه‌نێك و كه‌سێك و مه‌زهه‌بێك، چونكه ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كانی ئه‌وان به هه‌ر نه‌زه‌رو ئیعتیبارێك وه‌ربگری ره‌نگه بۆچوونێكی واش هه‌بێت داوای داخستنی مزگه‌وته‌كان بكات.
له‌كاتێكدا له شارێكی وه‌كو سلێمانی نزیكه‌ی (2119) مزگه‌وت هه‌یه‌و له هه‌ولێریش نزیكه‌ی (2800) مزگه‌وت و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانیشدا زیاتر له (6000) مزگه‌وت هه‌یه. كه‌چی كۆی دوكانی مه‌یفرۆشه‌كانی كوردستان ناگاته (3000) و نادی كلاپه‌كان ناگاته په‌نجه‌كانی ده‌ست. به‌لاَم لایه‌نه سه‌له‌فی و سوننه‌تی و كه‌سانی توندڕه‌و داوای داخستنی دوكانی مه‌ی فرۆشی ده‌كه‌ن.
دڵنیاشم گه‌ر دوێنێ "عه‌بدوخالق و رێبوار‌و ناسك" بون و ئه‌مڕۆش "شێركۆ و پیرباڵ و سیوه‌یلی‌و هه‌ڵه‌بجه‌یی" ،له سبه‌نێشدا ، ده‌یان نوسه‌ر و رۆژنانوسی و روناكبیری تر هه‌مان چاره‌نوس چاوه‌رێیانه و ئاكامیش فتوایه‌كی "سه‌لمان روشید"یانه روبه‌ڕوی زۆر له‌وان ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و كاته‌ش هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ فه‌زای ئازاد نامێنێ و كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی گروپگه‌رای مه‌ترسیدارو جاهل و كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له ترسی و خه‌فه‌كان دورستده‌بێت.
بێگومان یه‌كه‌م مه‌ترسیش كه روبه‌ڕو ده‌بێته‌وه، بۆ خودی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی و مه‌ده‌نی و علمانیه، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت جیاله‌وه‌ی وه‌ڵام به‌م هه‌راو به‌زم و فه‌زا پڕله مه‌ترسیه بداته‌وه و ده‌ستی ئه‌وان كورتبه‌كاته‌وه ئه‌و مه‌ترسیانه نه‌هێڵێین و له‌قاویان بدات‌و رێگا بۆ خه‌ڵكانی ئازادیخواز و لیبراڵ و رادیكاڵ وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیڤ خۆش بكات بێنه مه‌یدان و نه‌ترسانه قسه‌بكات.
نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌كه‌وه خۆی به علیمانی بزانی و له‌و لاوه به‌شداری نوێژی شێوان بكات، نه‌ك لافی ئازادی مه‌ده‌نی لێبدات و نه‌شتوانێ دیفاع له نوسه‌رانێك بكات، كه جگه له قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان هیچ شتێكی تریان بۆ به‌گژواچونه‌وه‌ی ئه‌و ملهوڕی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و بێ عه‌داله‌تی فه‌زا مه‌ترسیداره‌یان نییه.
ئه‌ركی ده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و دادگا و ده‌وڵه‌ته، رای خۆی به‌ره‌سمی رابگه‌نێیت ئایه ئه‌ركی چییه و چۆن پارێزگاری له ئازادی عه‌قیده‌ی به‌یان ده‌كات، چۆن به‌ر به‌مه‌ترسی تیرۆر و كوشتنی و تۆقاندن ده‌گه‌ێنێت و ده‌یخاته قاڵبی عه‌ملیه‌وه ئیدی چی دی سوكایه‌تی به نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران روناكبیران ناكرێت، چی‌دی بێ حورمه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ژنان و كچان ناكرێت، به‌بیانوی ناموسپه‌رستی و بێ حجابی‌و به‌ره‌ڵڵایی.
ده‌بێ حكومه‌ت وه‌ڵامی پێ بێت، بۆئه‌و فه‌زا مه‌ترسیداره‌ی كه خه‌ریكه كۆمه‌ڵگا داده‌گرێت و ترس ده‌خاته دڵی خه‌ڵكانی ئازادیخوازه‌وه.
ئه‌م ره‌وشه پێویست به‌كاری ده‌سته جه‌معی هه‌یه، حكومه‌ت و حزب و ده‌سه‌ڵات و دادگا ، نابێ كه‌س و هیچ كه‌س ببنه ته‌ره‌فی كۆنه‌په‌رستان.
ئیدی ده‌بێ ئه‌م سوكایه‌تی و بێ حورمه‌تی و ترساندنه به‌رامبه‌ر نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران خه‌ڵكانی ئازادیخواز به‌ری پێ بیگرێت‌و كۆتایی بێت و حكومه‌ت به‌ره‌سمی وه‌ڵامیان پێبداته‌وه.