بابه‌ته‌کانی ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
شەڕی تونێلەكانی قەندیل
  
شەڕی تونێلەكانی قەندیل
لە ململانێی نێوان (تـ.ـوركیا و عێراقدا)دا
ئەنوەر حسێن (بازگر)
دوو سەردانی دوو وەفدی باڵای سەربازیی تـ.ـوركیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، لە ئەمساڵدا (2024)، پەیوەندیی هەیە بە دۆسیەی:
- پارێزگاری كەركوك.
- هێڵی شەمەندەفەری (عێراق - تـ.ـوركیا).
- بەشە ئاوی عێراق.
- ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕێگای تـ.ـوركیاوە.
بەڵام هەر چوار دۆسییەكە، پەیوەندیی هەیە بە پـ.ـارتـ.ـی كرێـ.ـكارانی كـ.ـوردستانـ.ـەوە.
سەردانی (22-23ی ئابی 2023)ی هـ.ـاكان فـ.ـیدان وەزیری دەرەوە و سەرۆكی پێشووی دەزگاى (مـ.ـیت) بۆ عێراق و كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەت و سەرۆك كۆمار و هەموو حیزبە سیاسییە عەرەبییە شیعی و سوننی و توركمانەكان، ئەمە جگە لەوەى تەنها لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا (18) گەشتی بۆ وڵاتان كردوە و دیداری خاریجیی ئەنجامداوە.
سەردانی دووهەمیش ڕۆژانی (5-6/2/2024) بۆ بەغدا و هەولێر لە لایەن یەشـ.ـار گولـ.ـەر وەزیری بەرگری و مەتین گوراك سوپاسالاری تـ.ـوركیا لە سەردانەكەیان بۆ هەولێر، بەڵام ئامادە نەبوون شۆڕش ئیسماعیل وەكو وەزیری پێشـ.ـمەرگە بناسێنن.
سەردانی سێهەمیش؛ سەرۆكی دەزگای (مـ.ـیت) بۆ بەغدا و هەولێر (ئیبراهیم كـ.ـالین).
دۆسییەی تازەی تـ.ـوركیا، بە پلەی یەكەم لەسەر پارێزگاری كەركوكە، كە تـ.ـوركیا لە كەركوك بە پێچەوانەی ئـ.ـێران، زۆرترین دۆست و هەژموونی هەیە.
واتا، (كورسی توركمانەكان، سوننەكان و پارتی دیموكرات...) دەتوانێت كاریگەریی هەبێت لە دانانی پارێزگار، كە هێشتا لانیكەم لە سەردانەكانیان ڕازی نیین بە پارێزگارێكی كوردی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هەرچەندە حەشـ.ـدی شەعـ.ـبی بە كرداری حاكمی كەركوكن، بەڵام لە ئەنجوومەنى پارێزگا، هەژموونى تورکیا کاریگەریى زۆرى هەیە.
واتا، لە حاڵەتی ڕازیبوونی تـ.ـوركیا بۆ پارێزگارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەستەگی هەیە بە ملدانی یەكێتی بۆ مەرج و داواكانی ئەنـ.ـكەرە، كە هێشتا ڕوون نییە، بەڵام مەسجی (ڕێگایەك بدۆزینەوە بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی) كە مانگانە سەدوپێنج گەشتی نێوان (سلێمانی و تـ.ـوركیا) بەڕێوە دەچێت، وەزیری بەرگری وای وت، ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نزیكبوونەوەی ئەنـ.ـكەرە و سلێمانی، بەڵام چۆن و كەی و بە چ شێوەیەك؟
خاڵی دوەم و سێهەم؛ پەیوەندی بە مامەڵەی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا – ئەنـ.ـكەرەوە هەیە، چ دۆسییەی هێڵی شەمەندەفەر و چ دۆسییەی ئاو، پڕۆژەی هێڵی ئاسن، كە كەنداو بە تـ.ـوركیاوە دەبەستێتەوە، پاش كۆبوونەوەی (27ی ئازاری 2023) لە بەغدا، جیا لەوەی بڕی (17) ملیار دۆلار خەرجییەتی بە درێژایی (1200)كم، هەرچەندە بۆ عێراق پڕۆژەیەكی ئابووری زۆر گرنگە، بەڵام ئـ.ـێرانییەكان گومانیان لە پڕۆژەكە هەیە، كە ناوچە سونییەكان بەهێز دەكات لە ڕووی ئابوورییەوە و لەڕووی ئەمنیشەوە جێگەی گومانە بۆیان، كە حكومەتی عێراقی پێویستی بە هەردووكیان هەیە بۆ وڵاتەكەی و گەشەی ئابوورییەكەی.
ئەنـ.ـكەرە هەردوو فایلەكەی خستوەتە بەردەم عێراق و ئامادەشە جێبەجێیان بكات، بەڵام بە مەرجی ڕێككەوتنی بەغدا، بە دەركردنی پـ.ـارتی كرێـ.ـكارانی كوردستان، واتا دەركردنیان لە شەنگال و موسڵ، دژایەتی لە قـ.ـەندیـ.ـل. كە عێراقییەكان هێشتا نە بەڵێنی وایان داوە، ڕەنگە سەخت بێت ئەو كارە بكەن لەبەر ئـ.ـێران.
بەڵام خاڵی گرنگ كە پەیوەستەگی هەیە بە (هەولێر و بەغدا) لەگەڵ ئەنـ.ـكەرە ڕێگاپێدانی عێراقە بە سەرلەنوێ ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركوك و شوێنەكانی تر بۆ تـ.ـوركیا، كە بەغدا پێی خۆش بوو نەوت نەڕوات، بۆ شكستی ئابووری هەرێم، تـ.ـوركیاش پێی خۆشە ڕێگە نەدات بە هۆی ملنەدانی عێراق بە دژایەتی پـ.ـارتی كرێـ.ـكاران.
بەڵام ئێستا ئەنـ.ـكەرە لەم سەردانەیدا لانی كەم داوا دەكات، لەڕێگای فرۆكەخانەكانی كەركوك و بەغدا ڕێگری لە هاتووچۆیان بكرێت و بەغدا لەناو پەیوەندی (تـ.ـاران-قەنـ.ـدیل) بێلایەن بێت و بێتەدەر لە پردی پەیوەندی (تاران، بەغدا و ڕۆژئاوا).
بۆ داهاتووش عێراق هەنگاوی كرداری بنێت دژی قەنـ.ـدیل، بەڵام دیسان سەختە عێراق بەڵێن بدات و بڕیار بدات.
سەرەڕای هەموو ئەو فایلانە، بەڵام تـ.ـوركیا بڕیاری داوە، سەرەتای بەهار چەند ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات بەم شێوەیە:
یەكەم: ئۆپەڕاسیۆنی بەهارە: تـ.ـوركیا بە نیازە لە بەهاری ئەمساڵدا سێ ئۆپەڕاسیۆنی زەبەلاح ئەنجامبدات:
1. پلانى ئۆپەڕاسیۆنی یەكەم، هێرشەکان لە خواكورك بۆ خنێرە بۆ قـ.ـەندیل و دواتر ئاسۆس دەگرێتەوە، چ هێرشی زەمینی و چ هێرشی ئاسمانی و هەواڵگری.
2. پلانى ئۆپەڕاسیۆنی دوەم، لە شەنگالەوە بۆ گارا.
3. پلانى ئۆپەراسیۆنی سێهەم، بەردەوامیى هێرشەکان بۆ سەر ناوچەى زاپ، ئامێدى، ئاڤەشین و برادۆست.
دوەم: پلان و ئەجێندایەكی تری تـ.ـوركیا، بریتییە لە دروستكردنی سێ بەنداو لە ناوچە جیاجیاكانی نێوان باشوور و باكوور بۆ ڕێگری هاتووچۆی گـ.ـەریـ.ـلا بەم شێوەیە:
1. دروستكردنی بەنداوێك لە ئاڤەشین.
2. دروستكردنی سێ بەنداو لەسەر زاپ و دروستكردنی سێ پردی پەڕینەوە بۆ دابڕینى ناوچەى هاتووچۆى گـ.ـەریـ.ـلا و چالاکییەکانى لە نێوان (چەلێ) لە باکور و (دێرەلووک) لە باشور، (گەڤەر) لە باکور و میرۆس (شیلادزێ) لە باشور، (شەمزینان) لە باکور و (ناوچەى شیروان و بارزان) لە باشور.
3. دروستكردنی بەنداوێك لە حاجی بەگ.
جگە لەو پلانانە:
وەفدەکەى تورکیا، خاڵى سێیەمیشیان باسکردوە، کە بریتییە لەوەى حکومەتى عێراقى (ڕێککەوتنى شەنگال)ى سەردەمى کازمى نێوان بەغداد و هەولێر بۆ ئامادەبوونى بلاسخارت نوێنەرى پێشووى (UN) بخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بە چۆڵکردنى هێزى چەکدار و ناڕەسمى لە شەنگال، کە مەبەستیان دەرکردنى هێزەکانى (یەبـ.ـەشە – یەک’ز’ینەکانى پاراستنى شەنگال)ە و تەسلیم کردنیانە بە پـ.ـارتى، بەڵام حکومەتى سودانى ڕازى نەبوە بەو مەرجە، چونکە گەر وابێت، دەبێت (حـ.ـەشدى شەعـ.ـبى)ش لەوێ دەربکەن، کە ئەوەش مەحاڵە.
خاڵى گرنگى جیا لەوانە، وەفدەکەى تـ.ـورکیا لەگەڵ حکومەتى عێراق داوایکردوە، چۆن بەغداد و هەرێم لە ساڵى ڕابردوودا، ڕێککەوتنێکى ئەمنیان لەگەڵ ئـ.ـێران واژۆ کرد بۆ دەرکردنى هێزەکانى (کۆمەڵە، دیموکرات، پژاک، خەبات) لە ئۆردوگاکانیان و چەککردن و دروستکردنى کامپ و داماڵینى چەک لێیان لە بەرامبەر (پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە)ش ڕێککەوتنى وا واژۆ بکرێت، هەموو بنكە و بارەگاكانیان دابخرێت.
بەڵام حکومەتى سودانى بە وەفدەکەى ڕاگەیاندوە، (پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە) هێزێکى چەکدارە لە شاخەكانی سنوری تـ.ـوركیایە، نە ئۆردوگای هەیە و نە لە ناوچەکانى عێراق و کوردستان کامپی عەلەنی و ئاشكرایان هەیە.
خاڵێکى ترى گرنگ، تـ.ـورکیا پێشنیارى کردوە، دەروازەیەکى نوێى بازرگانى لەگەڵ عێراق لە سێگۆشەى عێراق، تورکیا و سوریا لە ناوچەى (دەرێ خاپور) بکەنەوە، كە وەكو بەدیلی ئیبراهیم خەلیل بێتە سەرچاوەی داهات و ئاڵوگۆڕی بازرگانی پێشنیار كراوە بۆ عێراق.
خاڵێکى ترى داواکردوە، ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبەشى بازرگانی و سەربازى (بەغداد و هەولێر) دروستبکرێت، لە هەمان کاتدا دەست بە ناردنە دەرەوەى نەوتى موسڵ و کەرکوکیش بکرێتەوە لە ڕێگاى هەرێمەوە، لەژێر چاودێرى حکومەتى عێراقدا، كە ڕۆژانە (450) هەزار بەرمیل ڕەوانە دەكرا، بەڵام لە (25/3/2023)ەوە بە بڕیاری دادگای پاریس ڕاگیراوە، لەم خاڵەشدا تـ.ـوركیا مەرجی ئەوەیە؛ هاوكاری سەربازی و ئەمنی و هەواڵگری بدەنە تـ.ـوركیا لەشەڕەكانی داهاتوودا.
بەڵام باسى سەرەکى ئەوەیە، ئـ.ـێران چى دەڵێت؟ لە بارودۆخێكدا كە ئـ.ـێران لە حاڵێكدایە پێویستی بە دۆستی زۆر و بچكۆلەش هەیە كە لە ناوچەكە دەكوڵێت، ئەوەش دیارە كە ئەمریكا، ئیسرائیل و تـ.ـوركیا لە بەرەیەكدان كە نەیاری ئـ.ـێرانن.
هەموو ئەو سەردانە یەك لەدوایەكانەی تـ.ـوركیا، فۆكەسی سەرەكی و ئامانجی هەرە گرنگ پەیوەندی هەیە بە پـ.ـارتی كرێـ.ـكارانەوە.
ئەنـ.ـكەرە پێنج ساڵە هەموو هێزی خۆی لە شەڕی قـ.ـەندیـ.ـل لە هەرێمەكانی مەدیا، قەنـ.ـدیل، گارا، ئاڤەشین، زاپ و چیای مەتینا و ناوچەكانی تر دژی پـ.ـارتی كرێـ.ـكارانی كوردستان تاقی كردەوە و سەدان سەربازی تورك كوژران و شكستی خوارد، هەرچەندە تـ.ـوركیا لە ساڵی (2018 تا ناوەڕاستی 2023)، (6058) هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە هەرێم و ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە، لە پاڵ ئەوەشدا (30) بنکە و (3000) سەربازی بە قوڵایی سەد كیلۆمەتر لە خاكی كوردستان و عێراقدا بڵاوكردوەتەوە، بەڵام بە قسەی ئەفسەرە پایەبڵندە خانەنشین كراوەكانی تـ.ـوركیاش بێت ئۆپەڕاسیۆنەكان دژی پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـە سەركەوتوو نەبوون.
لە ئاستی سەربازی و مەیدانی شەڕدا، تـ.ـوركیا لەشەڕی گەریـ.ـلایی و (پڕۆژەی تونێلەكانی قەنـ.ـدیل) كە (760) تونێلی یەكجار قایم و سەخت و كاریگەری بە بری (760) ملیۆن دۆلار لەناو چیا سەختەكان لێداوە، كە لە مێژووی شەڕی پارتیزانیدا وێنەی نییە و هاوسەنگی شەڕەكەی بە قازانجی گەریـ.ـلا گۆڕیوە و ئەنـ.ـكەرە تووشی شۆك و سەرسوڕمان بوە لە (شەڕی تونێلەكانی قەنـ.ـدیل) هەربۆیە پار ساڵ (2023) لە یەكێك لە شەڕی تونێلەكان ناچار چەكی كیمیاوی بەكارهێنا.
لە پلانی تازەی تـ.ـوركیاشدا لە (2019-2024) ئۆپەراسیۆنە زەبەلاحەكانی (چنگی پڵنگ، چنگی هەڵۆ و چنگى قفڵ) بە بەشداری دەیان هەزار سەرباز و شەڕی درۆنەكان و (F-16) لە قەنـ.ـدیل شكستی خوارد.
واتا ئەنكەرە لە شەڕی هەواڵگری و شەڕی درۆنەكان و شەڕی زەمینی و تونێلەكانی قەنـ.ـدیل پاشەكشەی گەورەی كرد، بۆیە پەنای هێناوەتە بەر لایەنی دیبلۆماسی و پەنجەی هاوكاریكردن بۆ (تاران، بەغدا و سلێمانی) ڕادەكێشێت.
  ژماره‌ی بینین:  746
  به‌روار:  
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
شەڕی تونێلەكانی قەندیل 746
كۆنزەرڤاتیڤەكان 2974
كێ ڕۆژنامەنووسە...؟ 1922
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس 1907
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا 1940
چارەنووسی كەركووك 1905
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان 1893
ژیانەوەی جاشایەتی 1925
ژنكوشتن...؟ 1923
په‌ڕه‌یله‌ 41
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029