ژماره‌ 1
  ژمارە:  1
پۆپۆلیزم
کتێبی ژمارە (یەک) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە

بە گشتی چەمکی پۆپۆلیزم لەناو زمانی کوردییدا. پێش ئەوەی بیناسین بەکارمانهێناوە، بە مانایەکی دیکە دەتوانین بڵێین بەشی زۆری ئەو کەسانەی ئەم چەمکە بەکاردەهێنن، نەک هەر هەوڵێکیان بۆ ناساندنی چەمکەکە نەداوە، بەڵکو خۆیشیان نایناسن. دەبێت ئەو ڕاستییەش بزانین کە دانانی پێناسەیەکی ستاندارد بۆ پۆپۆلیزم گەلێک زەحمەتە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی توێژەران و لێکۆڵەران پێیان وایە پۆپۆلیزم بریتییە لەو گوتارە سیاسی یان ئایدیۆلۆژییەی ئاڕاستەی چینە میللییەکانی کۆمەڵگە دەکرێت، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنج و پەیداکردنی پشتیوانییان. ئەو کەسانەی ئەم گوتارە ئاڕاستە دەکەن بە هەڵسەنگاندنی خۆیان و دەوروبەرە پۆپۆلیستەکەی خۆیان، پێیان وایە کەسانێکی کاریزمی و خاوەن هەژموون لە کۆمەڵگەدا. گوتارەکەشیان بەدەرە لە هەموو بەهایەکی دیموکراسیی ڕاستەقینە. گوتاری پۆپۆلیستی ئامانجی هاودەستی و هاوپشتی نییە لەگەڵ جەماوەر و کارکردنی هاوبەش لەگەڵیان، بەڵکو ئامانجەکەی بریتییە لە پێشڕەوایەتیکردنیان و شوێنخستن و پاشکۆکردنی ئەو جەماوەرە، کە بێگومان ئەمەش بەدەرە لە هەر بەهایەکی دیموکراسی و نزیکە لە فێڵی سیاسییەوە.
ئەم کتێبەی بەردەستتان هەوڵیداوە دیدگایەکی قووڵ بە خوێنەر ببەخشێت سەبارەت بە چەمکی پۆپۆلیزم، سەبارەت بە گوتارە پۆپۆلیستییەکان و شیکردنەوەیان، دواجار سەبارەت بە کارەکتەر و سەرکردە پۆپۆلیستەکانی ناوچەکە و جیهان.

ژماره‌:  1

ناونیشان

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029