بابه‌ته‌کانی ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
دادگاییكردنی مەسعوود و مریەم ڕەجەوی
  

* مجاهدینی خەڵقی ئێران ماوەیەكە كەوتوونەتە هەڵپەی كۆكردنەوەی لایەنگرانی خۆیان لە ناو هێزە سوننەیەكان و عەشائیرە عەرەبەكانی باشوور ناوەڕاست تافشار بخەنە سەر ئەمریكا كە پاراستنی كامپی ئەشرەف تەسلیمی هێزە عێراقییەكان نەكرێتەوە.(2009)

* ئەم گروپە كە زیاتر لە سی ساڵە لە عێراقدان و بەشێك بوون لە سوپای بەعسی پێشوو، شایەدی ئەوەن كە چەندین جینایەتیان دژی شیعەكان و كوردەكان ئەنجام داوە و بە دەیان كەسیان كوشتوە و چەندین ساڵ تەمەنی بەعسیان درێژ كردەوە، بۆیە ئێستا مەترسیی ئەوەیان هەیە گەر پاراستنی ئەمنیەتیان بدرێتەوە عێراقیەكان دادگایی دەكرێن.

* ئێستا جیا لەوەی مەسعوودی ڕەجەوی سەرۆكی ئەم ڕێكخراوە لە ئوردن دەست بە سەرە و خانمی یەكەمی مریەمی ڕەجەوییش خۆی لە پاریس دەژی، بەڵام هەر ئێستا چەند بەرپرسیان لە دەست ئەم گروپە ڕایان كردوە و هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی و دەیانەوێت كار وچالاكیی سیاسیی خۆیان بكەن و لەگەڵ ئەم تاقمە نەمێننن، بەڵام زۆر جار ڕێگا نادرێت بە ئاسانی ئەندامەكانیان لە كامپەكە بێنە دەرەوە و خستوویانتە ژێر ئیقامەی جەبرییەوە.

* ڕاستە ساڵح موتڵەگ و خەڵەف عەلیان و عەدنان دلێمی و زۆر لە سەرۆك عەشیرەتە سوننەكان هاوكارییان دەكەن و پشتیوانییان دەكەن، بەڵام ئەوە بەشێكی پەیوەستە بەو ململانێە سیاسییەی كە سوننەكان دەیانەوێت مجاهدین وەکوو كارتی فشار دژی ئێران بە كار بهێنن و هاوسۆزیی خۆیان بۆ مجاهدین دەربڕن و لە لایەكی تریشەوە سوننەكان دەزانن كە شیعەكان لەم كارە نیگەرانن.

جیا لەوەش بەشێكی زۆر لەم سەركردە عەرەبە سونیەیانە پێشتر خۆشیان بەعسی بوون و دۆستی لە مێژینەی مجاهدینی خەڵقن.

* بەڵام قسە ئەوەیە ئایا سوننەكان، دەتوانن تا سەر پارێزگاری لە جینایەتەكانی مجاهدینی خەڵق بكەن؟ ئایا سوننەكان دەتوانن ببنە لەمپەر لە بەردەم شیعە و كورد لە حكوومەتی عێراقی، لانی كەم بۆ دادگاییگردنی مەسعوودی ڕەجەوی و مریەم ڕەجەوی و بەرپرسە باڵاكانی تریان كە دەستیان بە خوێنی سەدان كورد و شیعە سوورە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا و بێ گومان نەخێر، بێ گومان هەرگیز نەیان توانی وەکوو كۆمەڵە و دیموكرات بێ لایەن بن.

* وەڵامی ئەو پرسیارە ئەوەیە، كە دەبێ ئەوانەی تاوانیان كردوە دژی عێراقییەكان دادگایی بكرێن، وەکوو چۆن ئێستا دادگای عێراقی داوای ناوی (13) كەسیان كە كردوە كە دەبێ تەسلیمی عێراق بكرێن و لە بەردەم دادگا ئامادە بن، بە تایبەتی كە كورد و شیعە زۆرینەن لە پەرلەمانی عێراقدا و دەكرێت دادگاییكردنی سەرانی مجاهدین لە ڕێگای پەرلەمانەوە بێت.

* بۆیە وا باشە پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێم و پەرلەمان و حكوومەتی بەغدا. دۆسیەیەكی تایبەت بە تاوانەكانی مجاهدین خەڵق بكەنەوە و داوا بكرێت لە ئەمریكییەكان ئەو بەرپرسانە بدرێنە دادگاكانی عێراق و كوردستان بۆ دادگاییكردنی سەرانی مجاهدینی خەڵق، لە پێشەوەیان مەسعوود و مریەم ڕەجەوی.


  ژماره‌ی بینین:  1872
  به‌روار:  19/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
شەڕی تونێلەكانی قەندیل 648
كۆنزەرڤاتیڤەكان 2937
كێ ڕۆژنامەنووسە...؟ 1887
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس 1869
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا 1894
چارەنووسی كەركووك 1864
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان 1851
ژیانەوەی جاشایەتی 1885
ژنكوشتن...؟ 1872
په‌ڕه‌یله‌ 41
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029