بابه‌ته‌کانی ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
چارەنووسی كەركووك
  

* هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە چواردە پارێزگای باشوور و ناوەڕاستی عێراق بێ كوردستان كۆتایی هات (2009).

لە كاتێكدا لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕە تەكنیكییانەی كە لە پرۆسەكەدا ئەنجام دران، بە دابەزین و كەمكردنەوەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هاتنەوەی سوننە عاجزبوەكان كە لە هەڵبژاردنی (2005)دا تۆرا بوون، بەشداریی پرۆسەكەیان نەكرد، نەیتوانی كورسییەكانی پێشووی بە دەست بێهنێتەوە و بگرە وەکوو پێویست هاوڵاتییانی كورد دەنگیان نەداوە.

* هەموو دونیا بە ئەمەریكا و خودی نەتەوەیەكگرتوەكانەوە ڕای گەیاند؛ پرۆسەی هەڵبژاردنەكە زۆر گرنگە و دەتوانێ عێراق بەرە و كرانەوە و دیموكراسی و ئاییندەی باشتر بەرێت، بێ گومان ئەو سەرنجە لای ئەمریكا و (UN ) و وڵاتانی ئەوروپاش دروست بوو، كە بۆچی كوردستان لەم پرۆسەیەدا خۆی جیا كردەوە؟

ئایا هیچ هۆكارێكی سیاسی و تەكنیكی و ئەمنی هەبوە؟ بێ گومان وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەوان و خەڵكی كوردستانیش، تا ئێستا نەدراوەتەوە، كە بۆچی نەكرا و دوا خرا؟ بەڵام بێ گومان زەرەر لە ئەكتڤیبوونی پرۆسەكە دەدات، بە تایبەت گەر لە مانگی ئایار و حوزەیراندا ئەو پرۆسەیە لە كوردستان ئەنجام نەدرێت كە نەكرا.

* بەڵام لەوانە گرنگتر چارەنووسی كەركووكە، كە وا بڕیارە هەڵبژاردنەكانی ئەو شارە لە مانگی ئازاردا ئەنجام بدرێت، بێ گومان چارەنووسی كەركووك، كە بە عێراقێكی بچوكراو ناوزەد دەكرێت، بۆ كورد زۆر گرنگە.

هەر چەند دواخستنی پرۆسەكە لەو شارەدا بە حەزی (UN ) بوو، بەڵام ئەسڵی دواكەوتنی و دروستكردنی گیروگرفت بۆی، حكوومەتی مالیكی و هێزە سیاسییەكانن، كە دەیانەوێت هەر چی چۆنێك بێت، مەسەلەی كەركووك لە سەر سكەی خۆی لا بدات و چارەنووسی ئەو شارە كوردستانییە، بە ناڕۆشنی بمێنێتەوە، بێ گومان ئەوەش ترسە لەو دیفاكتۆیەی كە زۆرینەی زۆری شارەكە كوردن و ئەمەش دەبێتە ناسنامەی تەواو، كە كەركووك شارێكی كوردستانییە و دەبێ زوو، یان درەنگ بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان.

* بەڵام گرفتی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كەركووك ئەوەیە، كە ئایا كورد دەتوانێ ئەو حەقیقەتەی سەرەوە بسەلمێنێ، یان بە تۆرانی هاوڵاتییانی كورد، خەونی زڕی نەیارانی كورد دێتە دی، كەواتە دەبێ حكوومەتی هەرێم، بە تایبەت یەكێتی و پارتی لە ئێستاوە كاری بۆ بكەن، ئەگەر نا ئەوەی كە كورد پێنج ساڵە خەریكیەتی، لە ڕێگای دیالۆگەوە كەركووك شارێكی كوردستانییە، بە تاكتیكی حكوومەتی عێراق، ئەم شارە لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە لە دەست دەچێت، یان لانی كەم ڕێژەكە بە دڵی كورد نابێت، ئەمەش هەموو هاوكێشە سیاسی و ئیدارییەكان دەگۆڕێت و ئەو بەهانەیەش تۆختر دەكات، كە دەڵێ "با كەركووك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ."


  ژماره‌ی بینین:  1865
  به‌روار:  19/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
شەڕی تونێلەكانی قەندیل 648
كۆنزەرڤاتیڤەكان 2937
كێ ڕۆژنامەنووسە...؟ 1887
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس 1869
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا 1895
چارەنووسی كەركووك 1865
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان 1851
ژیانەوەی جاشایەتی 1885
ژنكوشتن...؟ 1872
په‌ڕه‌یله‌ 41
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029