بابه‌ته‌کانی ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا
  

* لە پاش سێ ڕووداوی گرنگ لە كوردستاندا، مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هاتە سلێمانی (2009)، لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسیی كورد كۆ بوەوە بە مەبەستی چارەسەری كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان بەغدا-هەولێر، لە بابەتی كێشەكانی مادەی (140) و ناوچە جێناكۆكەكان-یاسای نەوت و غاز، هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بودجە و دەستوور...

* پێش سێ ساڵ و نیو مالیكی لە بەرنامەیەكی (33)خاڵیدا، چەندین بەڵێنی دا كە لە ماوەی سەرۆكایەتیی كابینەكیدا چارەسەری ئەو كێشە و گرفتانە دەكات، بەڵام بە داخەوە بەشێك لەو گرفتانەی سەرەوە كە تایبەت بوون بە كورد هیچ چارەسەرێكی گونجاوی بۆ نەدۆزینەوە و بگرە خۆیشی لێ دزییەوە.

* ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێم لە (2009) بە شێوەیەكی ڕەسمی، پاش دروستكردنی دەیان كێشە و گرفتی سیاسی و یاسایی، یەكێكە لەو هەنگاوانەی كارتەكانی هەرێمی بەهێزتر كرد و وای كرد ناوەند بەو پێوەرە چاو لە هەرێم بكات كە لە بواری ئابووریدا هەنگاوێكی گەورەی ناوە و ناكرێت ئیتر هەمیشە منەتی بودجەی بە سەردا بكرێت.

خاڵی دوەم: مەسەلەی دەستووری هەرێمی كوردستانە كە لە ڕووی سیاسی و ئیدارییەوە، نەك هەنگاوێكی گرنگ بوو (سەرەڕای ئەو ناڕەزایەتی و ڕەخنانەی لە سەر خاڵ و بەندەكانی هەیە، كە دەبێ پەرلەمانی داهاتوو بەڕێزەوە لەم ناڕەزایەتییانەی خەڵك تێ بگات) بەڵام هەر ئەوە بوو وای كرد مالیكی داوا لە ڕۆبرت گیتس بكات، با هەرێم جارێ پەلە نەكات لە تێپەڕاندنی دەستور.

واتا دەنگدان لە سەر دەستور، (سەرەڕای ناڕەزایەتی ناوخۆیی)- ناڕەزایەتیی دەرەكی و عێراقی لەوەوە لێ كەوتەوە كە بە دەستكەوتی گەورە بۆ هەرێم حساب دەكرێت، بۆیە كەوتنە دژایەتی.

سێهەم خاڵ و كارتی گرنگی كورد بۆ ڕاكێشانی ناوەند، تا مل بدات بۆ چارەسەر كێشە هەڵپەسێراوەكان، هەڵبژاردنی (25/7/ 2009)ی خەڵكی كوردستان بوو.

 تا ئەو ڕادەیەی ڕێژەی بەشداربووانی هاوڵاتییان (76%) زیاتر بوو، لە كاتێكدا ڕێژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی مانگی ژانویەی ڕابردووی عێراق تەنها (51%) بوو، واتا هەڵبژاردنی (25/ 7) كارتێكی گرنگ بوو لە ناو هاوكێشە سیاسییەكاندا سەرەڕای ئەو ناڕەزاییەتییانەی كە لە سەر ئەنجامەكانی هەیە).

بەم شێوەیە دەكرێت بڵێین كورد لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا، سێ فاكتەری گرنگ بە دەستەوە بوو كە توانی بە كاریان بهێنێت بۆ فشارخستەسەر ناوەند بۆ پێداچوونەوە بە كێشە و گرفتەكانی ڕابردوو.

* مالیكی لە سەردانەكەی بۆ سلێمانییش ئەوەی نەشاردەوە كێشە و گرفت لە نێوان هەر دوو لا هەیە، بەڵام لە نێوان دوو لایەنی برادان و قابیلی چارەسەرن.

بە كورتی سەرەڕای سێ فاكتەرە گرنگەكەی كوردستان لە ناردنەدەرەوەی نەوت، دەستووری هەرێم، هەڵبژاردنی خەڵكی كوردستان فاكتەرەكانی تری بەرەو هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی داهاتووی عێراق، هەڵبژاردنەكانی كەركووك و ئەگەری پێكهاتنی ئیتلاف لە نێوان كورد و شیعە و دەركەوتنی ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان و كاریگەری لە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەبێت.

سەردانەكەی مالیكی بۆ ئەمریكا و ڕۆبەرت گیتس بۆ بەغدا و كوردستان، هەر چی زیاتر و زۆرترە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا-هەولێری گەرمتر كردوە وە و چاوەڕوان دەكرێت كێشەكان چارەسەر بكرێن و پەیوەندییەكان بچنە قۆناغێكی باشتر و ئەكتیڤ كردەوە.


  ژماره‌ی بینین:  1895
  به‌روار:  19/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
شەڕی تونێلەكانی قەندیل 648
كۆنزەرڤاتیڤەكان 2937
كێ ڕۆژنامەنووسە...؟ 1887
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس 1869
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا 1895
چارەنووسی كەركووك 1864
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان 1851
ژیانەوەی جاشایەتی 1885
ژنكوشتن...؟ 1872
په‌ڕه‌یله‌ 41
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029