ڕێکخراوی (تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگی میدیا)
ڕێکخراوێکی ناحکومیی قازانجنەویستە و ساڵی (2013) دامەزراوە. کارە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە خۆی دەبینێتەوە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب و نامیلکە و بڵاوکراوەی تایبەت بە بواری میدیا و کۆمۆنیکەیشن. لە پاڵ ئەوەشدا بەردەوام دەستپێشخەری دەکات بۆ ڕێکخستنی خول و وۆرک شۆپ و ڕاهێنان بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە بواری میدیادا کار بکەن، یاخود کار دەکەن و دەیانەوێت تواناکانیان بەرەو پێشەوە بەرن.
ئەم ڕێکخراوە لە ڕێگەی ئەو ئامڕازانەی ئاماژەیان پێ درا، کار دەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە: